
دابەشکردنی زەوی
SNN-
سه‌رۆكی شاره‌زانی سلێمانی رایگەیاند، به‌مزووانه 20 هه‌زار پارچه زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا دابه‌ش ده‌كه‌ن کە “سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان ده‌گرێته‌وه به‌پێی خاڵبه‌ندی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا دابه‌ش دەکرێت.”
له‌یلا عومه‌ر، سه‌رۆكی شاره‌وانیی سلێمانی رایگه‌یاند، “له پاره‌وه كار له‌سه‌ر پرسی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا ده‌كه‌ین، به‌هۆی تۆبۆگرافیهكهیهوه ئه‌و زه‌ویانه‌ی سلێمانی كه ئیفرازی ده‌كه‌یت بۆ دابه‌شكردن، ژماره‌كه‌ی كه‌متره، هەروەها به‌هۆی ئه‌وه‌ی تۆبۆگرافیهكهی بهرزونزمییهكی زۆری تێدایه ده‌بێت بینێرین بۆ هه‌موو فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی وه‌كو شوێنه‌وار، ئاوی ژێرزه‌وی و كشتوكاڵ، پێویسته ئه‌وانه چێكی ئه‌و زه‌ویانه بكه‌ن و به‌پێی ماسته‌رپلان سێ شوێنمان هه‌ڵبژارد بۆ نیشته‌جێبوون و 15 هه‌زار دۆنم زه‌ویمان جیاكرده‌وه و دوای ناردنی بۆ فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان نزیكه‌ی 13 هه‌زار دۆنممان بۆ مایه‌وه.”
سه‌رۆكی شاره‌وانیی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، “پێشبینیمان ده‌كرد ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران بڕوات بۆ 50 بۆ 60 هه‌زار، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێستا به لیست هاتووه‌ته‌وه نزیكه‌ی 70 هه‌زار ناوه.”
وتیشی، “بهلێدهركردنی زه‌وی قه‌ره‌بوو و روكنه‌كان، له‌وانه‌یه دهستكراوهبین بۆ دابه‌شكردنی 20 بۆ 21 هه‌زار پارچه زه‌وی و ساڵی پار له قۆناغی یه‌كه‌مدا نزیكه‌ی دوو هه‌زار پارچه زه‌ویمان دابه‌ش كرد”.
دەشڵێت، “ئاماده‌كارییمان بۆ قۆناغی دووه‌می دابه‌شكردنی زه‌وی ده‌ستپێكردووه و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا 20 هه‌زار پارچه زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا دابه‌ش ده‌كه‌ین كه هه‌موو فه‌رمانگه‌كان ده‌گرێته‌وه به‌پێی خاڵبه‌ندی”.
لەیلا عومەر، راشیگه‌یاند، “فه‌رمانبه‌رانی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان له وه‌رگرتنی زه‌وی سوودمه‌ند ده‌بن و ته‌نانه‌ت خانه‌نشینانیش ده‌گرێته‌وه.”
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









