عێراق چاوەڕێی هەرێمی کوردستانە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت

SNN-
عێراق ئامادەکاری تەواوی بۆ وەرگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان کردووە و چاوەڕێی ئەنجامی کۆبوونەوەی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیاکانی نەوت دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن.
عامر خەلیل، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای نەوتی باکوور رایگەیاند، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان پێی ڕاگەیاندین، هێشتا لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی. بڕیارە ڕۆژی شەممە لەگەڵ کۆمپانیاکاندا کۆببنەوە، ئێمەش چاوەڕێی ئەنجامی کۆبوونەوەکە دەکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆری نەوت بەتەواوی ئامادەیە، کۆمپانیاکەمان 13 کارمەندی لە زاخۆ و ناوچەکانی دیکەی ڕێڕەوی بۆرییەکە تاوەکو تورکیا داناوە، 8 کارمەندیشی لە بەندەری جەیهاندا جێگیرکردوون و بەتەواوی ئامادەین بۆ هەناردەکردن.
لەبارەی بڕی ئەو نەوتەی کە بڕیارە ڕادەستیان بکرێت، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای نەوتی باکوور دەڵێت، “لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان پێیان گوتین هێشتا بڕەکە دیار نییە کە چەند ڕادەست دەکەین، بەڵام ئاگادارین ئێستا ڕۆژانە 150 هەزار بەرمیل بەرهەم دێت، 50ی بۆ ناوخۆ و 100 هەزاریش بۆ هەناردەکردنەوە، بەگوێرەی زیادبوونی بەرهەمیش، بڕی هەناردەکردن زیاتر دەکرێت.”
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
8كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
11كاتژمێر لهمهوپێشهێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









