
چین
SNN
ئەمڕۆ بە بۆنەی رۆژی جیهانی ژینەوە، نەتەوەیەکگرتووەکان راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و داخستنی کارگەکان بۆ چەندین مانگ کاریگەری لەسەر پاکبوونەوەی هەوا هەبووە.
پرۆگرامی ژینگەیی نەتەوەیەکگرتووەکان لەو بارەیەوە رایگەیاندووە، رێژەی کاربۆن لە هەوادا لە یەکەم مانگی ئەمساڵدا بۆ 17% دابەزیووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، زۆرێک لە وڵاتانی گەشەسەندوو بەتایبەت وڵاتانی ئەوروپا لە چەند مانگی یەکەمی ئەمساڵدا هەوا تیایاندا پاکتر بووەتەوە و ئەو جیاوازیەش بەڕوونی لە ئاسمانی وڵاتەکەدا بینراوە.
باسیش لەوەدەکات، لەگەڵ ئاسایی بوونەوەی ژیان لە چین و چەندین وڵاتی ئەوروپی ئاستی گازە ژەهرینەکان لە هەوادا گەیشتووەتە هەمان ئاستی پێش بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا.
ئینگەر ئاندەرسن بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پرۆگرامی ژینگەیی نەتەوەیەکگرتووەکان وتوویەتی: “قەدەەی هاتووچۆ و زیندانی کردنی مرۆڤایەتی و داخستنی قوتابخانەکان چارەسەرێکی گونجاو نیە لەپێناو پاراستنی ژینگەدا و دەبێت وڵاتان بیری جددی لە پاراستنی ژینگە بکەنەوە”.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









