
ئەو پاسەی توشی رووداوەکە بووە
SNN
لە رووداوێکی سەختی هاتوچۆدا لە جەزائیر 18 کەس بوونە قوربانی، ئەم رووداوەش بووە جێگەی نیگەرانی و شۆکی هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە.
ئەمڕۆ شەممە 16ی ئاب، رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە جەزائیر روویدا، لە روداوەکەدا پاسێکی نەفەرهەڵگر بەسەر پردێکدا لە رۆژهەڵاتی جەزائیر وەرگەڕا، بەو پێیەی شۆفێرەکە نەیتوانیوە کۆنترۆڵی پاسەکە بکات و راستەوخۆ دەکەوێتە ناو بەناوبانگترین دۆڵی جەزائیر بەناوی “حەراش”، لە روداوەکەدا تەنها شۆفێرەکە و کۆکەرەوەی بلیتەکان رزگاری بووە، 18 سەرنشینی ناو پاسەکە گیانیانلەدەستداوە و بەشێکی دیکەیان رزگار کراون.
یەکێک لە رزگاربووانی روداوەکە دەڵێت: “باش لەبیرم نییە، تەنها ئەوە نەبێت هەر کە شۆفێرەکە کۆنتڕۆڵی پاسەکەی لەدەستدا و دواتر کەوتینە خوارەوە و بازم دا، دەڵێت، من لە پێشەوەی پاسەکە وەستابووم و توانیم لە پەنجەرەکەوە دەربچم، پاشان هاووڵاتییان هاوکارم بوون بۆ ئەوەی بگەمە وشکانی”.
دوای روداوەکە، دەسەڵاتدارانی جەزائیر رۆژێکی ماتەمینی نیشتمانییان راگەیاند و ئاڵای وڵاتەکەیان بۆ نیوە دابەزاند، هەروەها بڕیاریاندا بە بڕی 4 هەزار و 500 دۆلار قەرەبووی کەسوکاری قوربانییەکان بکەنەوە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









