لەگەڵ ئەوەی ڕێككەوتن كراوە، بەڵام هیچ ئامادەكارییەك نەكراوە بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت

عەلی حەمە سەعید-SNN
لەگەڵ ئەوەی چەند ڕۆژێكە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم ڕێككەوتنی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاگەیاندووە بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت، بەڵام تا ئەمڕۆ شەممە هیچ ئامادەكارییەك بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت نەكراوە بۆ ڕادەستكردنی بە كۆمپانیای سۆمۆ.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە نوێنەرانی كورد لە بەغدا بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، تا ئەمڕۆ شەممە هیچ ئامادەكارییەك نەكراوە بۆ ئەوەی دەستبكرێت بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی بۆریییەوە و ڕادەستكردنی نەوتی هەرێم بە كۆمپانیای سۆمۆ.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەسەر بابەتی نەوت تاڕادەیەكی باش لێكتێگەیشتنی لەنێوان هەرێم و عێراق كراوە، بەڵام ئەوەی تا ئێستا ڕێككەوتنی لەسەر نەكراوە بابەتی ڕادەستكردنی جۆری داهاتە نانەوتییەكانە، بۆیە حكومەتی هەرێم هەردوو بابەتی نەوت و داهاتی نانەوتی كردووە بە یەك پاكێج و دەیەوێت لێكجیانەكرێنەوە.
لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە تا ئێستا حكومەتی عێراقی لەسەر بابەتی نانەوتی وەڵامێكی یەكلاكەرەوەی بە هەرێم نەداوە، چونكە هەرێم داوایكردووە كە تەنها لە %50ی داهاتی نافیدراڵی بۆ بەغدا بنێرێت، لەبەرامبەریشدا بەغدا داوای لە%50ی كۆی داهات و ڕسوماتەكانی هەرێم دەكات ئەو ئەبابەتەش یەكلای نەبووەتەوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









