بەهەوڵی پەرلەمانتارێكی یەكێتی لقێكی بانكی TBIلە هەڵەبجە دەكرێتەوە

عەلی حەمە سەعید-SNN
پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات بە مەبەستی كردنەوەی لقی بانكی TBIی لە شاری هەڵەبجە نوسراوێكی فەرمیمان ئاراستەی ئەو بانكە كردووە، چونكە ئێستا هەڵەبجە پارێزگایە و ئەو مافەی هەیە هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكە لقی بانكە فیدراڵییەكانی تیادا بكرێتەوە.
چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێرا ق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی سەرجەم ڕێكارەكانی بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە كۆتایی هات و پلەی كۆتایی وەرگرت، وەك نوێنەری هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێرا قبە پێویست و گرنگمان زانی كە نوسراو ئاراستەی بانكی بازرگانی عێراق TBIبكەین بۆ ئەوەی لقێكی خۆیان لەهەڵەبجە بكەنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا هەڵەبجە مافی خۆیەتی كە هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق لقی بانكە فیدراڵییەكانی تیادا بكرێتەوە، بۆیە كردنەوەی بانكەكان لە هەڵەبجە بووەتە داواكاری دانیشتوانی هەڵەبجە و ئێمەش پشتگیری لەو داواكارییەیان دەكەین و هەموو هەوڵێك دەخەینە گەر بۆ كردنەوەی لقی بانكی TBIلەهەڵەبجە.
ئەو نوێنەرەی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو،ئامانج لە نوسراوەكەمان بۆ ئەوەیە كە هاووڵاتیانی هەڵەبجەش سودمەند بن لەئاسانكاری بانكی و سود بینین لە خزمەتگوزارییە بانكییەكان، كە چەندین خزمەتگوزاری دارایی لە خۆ دەگرێت، هاوكات بەدواداچوونیش دەكەین بۆ ئەوەی لەنزیكترین كات وەڵامی بانكی بازرگانی عێراقی وەربگرین بۆ كردنەوەی لقی خۆیان لەهەڵەبجە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









