
SNN-
ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سوریا لە دانیشتنێكیدا لەگەڵ ژمارەیەك وەزیر و ئەكادیمی و سیاسەتمەدار و ئەندامانی سەندیكا پیشەییەكان و كەسایەتییە بەرزەكانی پارێزگای ئیدلب رایگەیاند، داوای دابەشبوونی سوریا رەتدەكەنەوە، وتیشی، ئەوە تەنها خەونێكەو هیچی دیكە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هیچ مەترسییەكی بۆ دابەشبوون له سوریا نابینێت، لە نێو هەندێك كەسدا ئەو خەونە دەبینرێت، بەڵام لە رووی لۆژیكی و سیاسی و دەرونیەوە ئەوە زۆر ئەستەمە و رونادات.
سەرۆکی سوریا هۆشداری دایە ئەو كەسانەو رایگەیاند، ئەوانە كاریگەریان لەسەر پێكهاتەی كۆمەڵگا هەیە، بەتایبەتیش كە ئەوان لە قۆناغی بنیاتنانی دەوڵەتدان.
ئەحمەد شەرع راشیگەیاند، هەندێك لایەنی ناوخۆی سوریا كە داوای پشتیوانی لە زلهێزەكانی ناوچەكە دەكەن، وەك ئیسرائیل، ئەمە جگە لە نانەوەی دووبەرەكی لە ناوخۆدا هیچی دیكەی لێناكەوێتەوە.
سەبارەت بە رووداوەكانی ئەم دواییەی پارێزگای سوەیداش، شەرع جەختی لەوە كردەوە كە دەوڵەت پابەندە بە لێپرسینەوە لەو كەسانەی كە پێشێلكارییان ئەنجامداوە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
21كاتژمێر لهمهوپێشهێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









