
فوئاد حسێن، كاندید بۆ وهزیرى دهرهوهى عێراق | فۆتۆ: IBBC
SNN-
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی “الشمس” رایگەیاند، “لەڕووی دەستوورییەوە، كاری بەغدا نییە مووچە بدات بە فەرمانبەرانی هەرێم، دەبێت پشكی هەرێم بنێرێت، ئەو كارە پەیوەستە بە حكومەتی هەرێم، بۆیە ئەوەی بەغدا دەیكات دەستدرێژییە بۆ سەر دەسەڵاتەكانی هەرێمی كوردستان.”
ئاماژەی بەوەشکردووە، “لێكگەیشتنێكی روون هەیە لەبارەی رادەستكردنی نەوت بە بەغدا، ئەمە چارەسەرێکی کاتییە و تاکۆتایی ئەمساڵە، چارەسەری هەمیشەیی دەبێت لە رێگەی یاسای نەوت و غازە بێت.”
فوئاد حسێن باسی لەوەشکرد، “کورد لەسەر بنەمای دەستوور لێكدانەوە بۆ كێشەكان دەكات، دەستوور نا ناوەندی و فیدراڵییە، لە بەغداش پشتیان بە یاساكان بەستووە، زۆرینەی یاساكانیش یاسای كۆنن و ناوەندین.”
وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی لەوەکردەوە، “عێراق نایەوێت ببێتە بەشێک لە بەرەکانی جەنگ، یەکخستنی بەرەکانی جەنگ کاری ئەوانی ترە نەک عێراق.”
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









