کەشناسیی هەرێم: خۆڵبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

0
256
دیمه‌نێكى خۆڵبارین له‌ سلێمانى | فۆتۆ: SNN

SNN-

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، خۆڵبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، کاریگەری ئەو تۆز و خۆڵەی بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانی گرتوەتەوە بەردەوام دەبێت و لە هەدنێک کاتدا کەمدەبێتەوە لە هەندێک کاتیشدا زیاد دەکاتەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، خۆڵبارین لە سنوری گەرمیان زیاتر دەبێت و لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و پارێزگای دهۆک کاریگەرییەکەی کەمتر دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ دووشەممە، کاریگەری خۆڵبارین دەمێنێت و پلەکانی گەرما کەمێک نزمدەبنەوە.

پلەکانی گەرما بەم شیوەییە دەبێت:

هەولێر : 42 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 40 پلەی سیلیزی

دهۆک : 41 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 42 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی

سۆران : 40 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 31 پلەی سیلیزی

گەرمیان 44 پلەی سیلیزی

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this