SNNزانیاری نوێ لەسەر ناردنی مووچە و هەناردەكردنەوەی نەوت ئاشكرا دەكات

عەلی حەمە سەعید-SNN
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایدەكات، هەرێم و بەغدا لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوت ڕێككەوتوون، بڕیاریشە ڕۆژی سێشەممە لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگی شەش بدرێت.
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لای ئێمەیە و ئەو بەدواداچوونانەی ئێمە كردوومانە ئەوەیە كە كۆمپانیاكانی هەناردەكردنەوەی نەوت ئەپیكۆر لەگەڵ حكومەتی هەرێم گەیشتوونەتە ڕێككەوتن بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت لەڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیاریشە ڕۆژی سێشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆببێتەوە لیژنە هاوبەشەكانی هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێم ڕاپۆرتەكانی خۆیان بخەنە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران و هاوكات هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگی شەش و مانگەكانی دیكەش بدرێت.
ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی پەیوەندی بە داهاتی ناوخۆوە هەیە، تا ڕادەیەك لێكتێگەیشنی باش لە نێوان هەردولا هاتووەتە ئاراوە، بۆیە چاوەڕواندەكرێت لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بابەتی ڕادەستكردنی داهاتی نانەوتیش ڕێككەوتنی لەسەر بكرێت و كۆتایی بە كێشە سەرەكییەكان بەردەم ناردنی مووچە بێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









