سەرکردەیەکەی رەوتی حیکمە: مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هێڵی سورە

پارەی عێراقی
SNN
سەکردەیەکەی رەوتی حیکمەی نیشتمانی رایگەیاندووە، چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا پرسی دەرکردنی یاسای نەوت و گاز و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات.
ئەمڕۆ 18ی ئاب دووشەممە، چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان کە پێکهێنەری سەرەکیی حکومەتی عێراقە، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی گرێدەدات، لەوبارەیەوە ئەحمەد عیساوی، سەرکردە لە رەوتی حیکمەی نیشتمانی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، پرسی مووچەی فەرمانبەران و هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، بوونە گرفتی هەمیشەیی لەم وڵاتە، کە بناغەی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەن.
ئاماژەی بەوەکردووە، لەلای رەوتی حیکمە، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هێڵی سوورە و ئەوان بەردەوام لە کۆبوونەوەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیدا جەخت لەوە دەکەنەوە، کە نابێت گرفتەکانی هەولێر و بەغداد ببنە هۆی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
هاوکات، نەناردنی مووچەی فەرمانبەران نە لە ئایینی ئیسلام و نە لە سیاسەتیشدا رێگەپێدراونییە و نابێت قوتی هاوڵاتییان ببڕدرێت.
ئەو سەرکردەی رەوتی حیکمەی نیشتمانی جەختیکردەوە ” لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێک گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت، یەکێک لەو پرسانە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بێت، بەڵام ئێمە بەردەوام داوامان لە حکومەت کردووە مووچەکان بنێرێت، چونکە فەرمانبەرانی هەرێم بەشێکی سەرەکین لە کۆمەڵگەی عێراقی و ئەوان هیچ تاوانێکیان نییە تاوەکو مووچەیان پێنەدرێت، ئەگەر گرفتێک لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستاندا هەبێت پێویستە چارەسەری بکەن و مووچەکان بنێرن”.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









