
SNN
سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ڕۆژێکی گەورە دەبێت لە کۆشکی سپی، چونکە میوانداری ژمارەیەک سەرکردەی ئەورووپای کرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕێگاکانی کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا.
ئەمڕۆ دووشەممە، 18ـی ئاب، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە زنجیرە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس نوسیوویەتی، “ڕۆژێکی گەورە لە کۆشکی سپی. هەرگیز ئەوەندە سەرکردەی ئەورووپیمان بە یەکجار نەبووە. شانازییەکی گەورەیە بۆ میوانداریکردنیان”.
ئاماژەی بەوەکردووە، هەواڵی ساختە دەڵێت میوانداریکردنی زۆرێک لە سەرکردە گەورەکانی ئەورووپا لە کۆشکی سپی جوانمان زیانێکی گەورەیە بۆ سەرۆک ترەمپ، لەڕاستیدا ئەوە شەرەفێکی گەورەیە بۆ ئەمەریکا.
لە تویتەکەدا نوسیوویەتی ساڵێک لەمەوبەر ئەمەریکا وڵاتێکی نزیک بوو لە مردن. ئێستا، ئێمە هەموو کەسێک ئیرەیمان پێدەبات. یەک سەرۆک دەتوانێت چەندان جیاوازی دروست بکات.”
لابەری شەڕی ئۆکرایناوە رایگەیاندووە،”زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، دەتوانێت نزیکەی دەستبەجێ کۆتایی بە شەڕ لەگەڵ ڕووسیا بهێنێت، ئەگەر بیەوێت، یان بەردەوام بێت لە شەڕکردن، کۆتاییهێنانی شەڕ ئێستا لەدەستی ئەودایە”.
هاوکات، ڕووسیا و ئۆکرانیا دەستبەجێ دەست بە دانوستانی ئاشتی دەکەن و پرسی دابەشکردنی خاک لە گفتوگۆکاندا باس دەکرێت، بەڵام بڕیاری کۆتایی بۆ ئۆکرانیا بەجێدەهێڵرێت.
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ترەمپ و زێلنسکی لە کۆشکی سپی کۆببنەوە و تاوتوێی ڕێگاکانی کۆتاییهێنان بەو شەڕە بکەن کە لە مانگی شوباتی 2022وە دەستی پێکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا ژمارەیەک سەرکردەی ئەورووپا بەشدار دەبن، لەوانە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، فریدریش مێرز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، گییەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، ئۆرسولا ڤۆن دێر لیین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا و جێنس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ و چەندان کەسی دیکە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
23كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









