زانیاری نوێ لەبارەی هەناردەركردنەوەی نەوت و ناردنی مووچە ڕاگەیەندرا

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد كە تا كۆتایی ئەم هەفتەیە دەستدەكرێتەوە بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی بۆری و كۆمپانیای سۆمۆ سەرپەرشتی فرۆشتنی نەوتەكەش دەكات، جەختیش دەكاتەوە بە هەناردەكردنەوەی نەوت پارەی مووچەی مانگی شەشیش ڕەوانە دەكرێت.
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێرا ق بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئەو زانیاری و بەداواداچوونانەی كردوومانە، هەریەكە لە حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقی هیچ گرفتێكیان نەهێشتووەتەوە بۆ دەستكردنەوە بە هەناردەكردنەوەی نەوت، تەنانەت وەزارەتی نەوتی عێراق كارمەندی پێویستیشی بۆ بەندەری جیهانی توركیا ڕەوانە كردووە، ئەوەی ماوەتەوە چەند گرفتێكی كەمە لە نێوان كۆمپانیاكان و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەموو ئاماژەكان بەو ئاراستەیەن كە تا كۆتایی ئەم هەفتەیە سەرجەم گرفت و بەربەستەكانی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم چارەسەر بكرێن و دووبارە دەستبكرێتەوە بە هەناردەكردنەوەی نەوت بۆ بەندەری جیهان، بەهەناردەكردنەوەی نەوتیش خاڵێكی سەرەكی لێكتێگەیشتنی نێوان هەولێر و بەغدا جێبەجێ دەكرێت كە تایبەت بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم و ناردنی 120 ملیاری داهاتی نانەوتی كە لە ئێستادا لەبەردەستی هەرێمە، هیچ بیانوویەك نامێنێت بۆ نەناردنی مووچەی مانگی شەش، هاوكات هۆكاریش دەبێت بۆ ناردنی مووچەی مانگەكانی داهاتوو.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









