
دۆلار و دینار
عەلی حەمە سەعید-SNN
ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر بە 142 هەزار دیناری عێراقی لە بازاڕی دراوەكانی هەرێمی كوردستان مامەڵەی پێوەكرا، ئەوەش دوای ئەوەی ماوەی هەفتەیەك زیاتر نرخی دۆلار زیاتر بەرەو بەرز بوونەوە دەڕوات، بەوتەی شارەزایانی دراوە بیانییەكانیش پێشبینی زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دەكەن.
ئاری بەكر، شارەزا لە دراوە بیانییەكان و خاوەن نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ 100 دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی گەیشتە 142 هەزار و 350 دینار، ئەوەش دوای ئەوەی لە هەفتەی پێشووتر 100 دۆلار لە خوار 140 هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوەدەكرا.
ئاماژەی بەوەشكرد، چەند هۆكارێك لە پشت بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و نزم بوونەوەی نرخی دینارن، گرنگرتین هۆكار بۆ نزم بوونەوەی نرخی دینار، پەیوەندی بە بارودۆخی سیاسی عێراقەوە هەیە، بەتایبەت ئێستا هەوڵێكی زۆر هەیە بۆ ئەوەی پرۆژە یاسای حەش-دی شەعبی پەسەند بكرێت، بە پەسەندركدنی ئەو پرۆژەیاسایەش بێگومان 100 دۆلار نزیك دەبێتەوە بۆ سەروو 150 هەزار دینار.
ئەو شارەزایەی بواری دراوە بیانییەكان ئەوەشی خستەڕوو، هۆكارێكی دیكەی بەرز بوونەوەی نرخی دۆلار ئەوەش كە ئێستا خواست لەسەر كڕینی دۆلار زیادیكردووە، ئەو خواستەش بۆ ئەوە دەگڕێتەوە كە پێشوتر بانكی ناوەندی عێراق پسوولەی خەرجكردنی پارەی دوا نەدەخست بۆ بازرگانەكا بەلام ئێستا بانكی ناوەندیی عێراق خەرجكردنی پسوولەش دوا دەخات، ئەمەش وایكردووە بازرگانەكان ڕوو لە بازاڕی دۆلار بكە نبۆ بەدەستخستنی دۆلار ئەمەش خواستی لەسەر دۆلار زیادر كردووە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









