
نوێترین وێنەی عەجاجی نوگرەسەلمان
SNN
میدیا عێراقییەکان دانپێدانانی عەجاجیان بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، برسیکردنی خەڵکیان وەک چەک بەکارهێناوە، وتوویەتی “بەهۆی برسیکردنەوە لە 10 مانگدا دوو لەسەر سێی زیندانییەکان گیانیانلەدەستداوە”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئاب، رۆژنامەی سەباحی عێراقی دەقی دانپێدانانی عەجاج، بەرپرسی زیندانی نوگرە سەلمان لە سەردەمی رژێمی پێشوودا “بەعس”بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، کاتێک لە ساڵی 1989 بووم بە لێپرسراوی زیندانی نوگرە سەلمان، 400 زیندانیکراوی عەرەبی لێبوو، دوای ئەوەی زیندانەکە بەتاڵکرا، چوار هەزار هاوڵاتیی کوردی بۆ هێنرا.
ئاماژەی بەوەکردووە، برسیکردنمان وەک چـەک بەکاردەهێنا، کە هیچ لە هێرشی سەربازی کەمتر نەبوو، لە ماوەی 10 مانگدا دوو لەسەر سێی زیندانیکراوەکان گیانیان لەدەستدا.
عەبدولکەریم عەبد فازڵ، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق رایگەیاندووە، پرۆسەی دەستگیرکردنی عەجاج دوای لێکۆڵینەوەی فراوان و دانپێدانانی ژمارەیەک ئەفسەری پێشوو بووە، عەجاج دەستی درێژی رژێمی بەعس بووە لە جێبەجێکردنی چەندین تاوانی راگواستنی زۆرەملێ و دەستگیرکردن و کۆمەڵکوژی.
سەرەتای ئەم مانگە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بڵاویکردەوە، دواى بەدواداچوونێکى وردى هەواڵگریى شەش مانگى و لەگەڵ ئەوەى پێشتر هەواڵى ناڕاستى گیانلەدەستدانى بڵاوکرابووەوە، توانیمان لە پارێزگاى موسەننا، عەجاجى نوگرە سەلمان دەستگیربکەین.
عەجاج ئەحمەد حەردان ئەلعوبێدی لە سنوری پارێزگای سەڵاحەدین (تکریت) لە دایک بووە، کۆلێژی ئاسایشی نەتەوەیی خولی حەوتەمی تەواوکردووە، چەندین بەرپرسیارێتی هەبووە، وەک بەڕێوەبەری (ئەمن) ئاسایشی (هەولێر، رەمیسە، نەجمی، بەسیە، موسەننا) دواتر بووەتە سەرپەرشتیاری گشتی گرتوخانەی نوگرەسەلمان.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









