نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق: سزاكەی شێروان شێروانی ستەمكارانەیە

SNN-
نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) نیگەرانی خۆی سەبارەت بە سزادانی بەندکردنی شێروان شێروانی لە هەرێمی کوردستان دەردەبڕێت و دەڵێت: سزاكەی شێروان شێروانی ستەمكارانەیە و دادگا پاساوی قەناعەتپێکەری بۆ ئەو سزایە پێشكەش نەكردووە و داوا لە دەسەڵاتدارانی هەرێم دەكەین زامنی شەفافیەت و دادپەروەری بكەن.
نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت سەبارەت بە بڕیاری دادگای بنەسڵاوە لە ڕۆژی 19ی ئابی 2025دا بە سزادانی رۆژنامەنووس شێروان شێروانی بە چوار ساڵ و نیو بەندکردن بە تۆمەتێک کە ئەو خۆی ڕەتیکردووەتەوە.
یونامی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: رەنگە سزاکە نەگونجاو بێت و جێبەجێکردنی ستەمكارانە بێت، ئاماژەی بەوەشکردووە: دادگا پاساوی قەناعەتپێکەری پێشكەش نەكردووە، لەبارەی ئەو بارۆدۆخە توندەی بۆ دۆسیەكە دروستكراوە.
دەشڵێت:هێشتا سزاکە شیاوی تانە لێدانەو، یونامی کە بەشداری دانیشتنی دادگای کردووە، بەردەوام دەبێت لە چاودێریکردنی دۆسیەکە، داوا لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانیش دەکات کە دڵنیابن لەوەی کە دادگاییکردنی تاوانباران بەشێوەیەکی ڕوون و ڕەوا و بەگوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بەرێوە بچێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









