بەهۆی تۆمارنەكردنیان لە فۆڕمی ئەلیكترۆنی خۆراك بەشەئاردی 800 هەزار هاووڵاتی هەرێم بڕدرا

فۆڕمی خۆراکی ئەلیکترۆنی
SNN- عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد كە بەهۆی تۆمارنەكردنیان لەفۆڕمی ئەلیكترۆنی خۆراك بەهەر هۆكارێك، بەبڕیاری وەزارەتی بازرگانی عێراق، بەشەئاردی زیاتر لە 800 هەزار هاوڵاتی هەرێم بڕدراوە كە 400 هەزاریان لە سنوری سلێمانین.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: بۆ حەوتەم بەشە ئاردی هاووڵاتییانی هەرێم، بە بڕیارێكی وەزارەتی بازرگانی عێراق و بەهۆی تۆمارنەكردنیان لە فۆرمی ئەلیكترۆنی خۆراك، بەشەئاردی زیاتر 800 هەزار هاووڵاتی هەرێمی كوردستان بڕدراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەكۆی ئەو 800 هەزار هاووڵاتییەی كە بەشەئاردی مانگی حەوتیان بڕدراوە، زۆرترینیان لە سنوری پارێزگای سلێمانین كە ژمارەیان 400 هەزار هاووڵاتییە و پاشان لە هەولێر زیاتر لە 300 هەزار هاووڵاتی و لە سنوری دهۆكیش زیاتر لە 100 هەزار هاووڵاتی بەشەئاردیان بڕدراوە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بازرگانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەوانەی بەشە ئاردیان بڕدراوە ئەوانەن كە لە فۆڕمی ئەلیكترۆنی تۆمارنەكراون، بەڵام ئەگەر لەداهاتوودا بتوانن خۆیان تۆماربكەنەوە ئەوا بەشەئاردەكانیان بۆ دەگەڕێتەوە، بەڵام ئەگەر لەدەرەوە بن یاخود كۆچی دواییان كردبێت ئەوە ناتواندرێت بەشە ئاردەكانیان بگەڕێندرێتەوە بەهەمان شێوە بەخۆراكەشیان دەبڕدرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
17كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









