یاساناسێك: ئۆباڵی رژانی خوێنی چەند کەسێک لە سلێمانی لە ئەستۆی ئەو کەسانەیە کە ملکەچی یاسا نەبوون

عەلی حەمە سەعید-SNN
دوای ئەوەی بەفەرمانی دادوەر فەرمانی دەستگیركردن دەرچوو بۆ لاهور شێخ جەنگی و براكانی و چەند كەسێكی لە یاسا دەرچوو، بەلام ئامادەنەبوون ملكەچی یاساببن و لەئەنجامدا بەڕووبەڕوو بوونەوە دەستگیركران، یاساناسێك ئاماژە بەوەدەكات، ئەوانەی بوونە قوربانی لە سلێمانی سەرجەمیان لە ئەستۆی ئەوانەیە كە ملكەچی یاسا نەبوون.
جەمال محەمەد، یاساناسا و پارێزەر بە SNNی ڕتگەیاند: بەگوێرەی یاسا ئەو كەسانەی كە فەرمانی دەستگیركردنیان لەلایەن داوەرەوە بۆ دەرچووە، دەبێت بە هەر هۆكارێك بێت بیانوو نەهێننەوە بۆ ئەوەی خۆیان ڕادەست نەكەن، چونكە ئەمە دوو حاڵەت لەخۆ دەگرێت، یەكەم ئەوەیە ئەگەر ئەو كەسەی سكاڵای لەسەر تۆماركراوە خۆی بە بێتاوان دەزانێت دەتوانێت بچێتە بەردەم دادوەر و بێتاوانی خۆی بسەلمێنێت، حاڵەتی دووەمیش ئەوەیە كە ئەو كەسی سكالای لەسەر تۆماركراوە خۆی دەزانێت تاوانبارە و خۆی ڕادەست ناكات و بیانوو دەهێنێتەوە بۆ خۆڕادەستكردنی.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوانەی بوونە هۆكاری ئەو ڕووداوەی ئەمڕۆی سلێمانی كە ئامادە بوون ملكەچی یاسا نەبن، جگە لەوەی پێشتر دۆسیە و مادەی دیكەیان لەسەر كراوەتەوە و دەبێت سزای خۆیان وەربگرن، لەهەمان كاتیشدا مادەی 406 بەسەریاندا جێبەجێ دەكرێت كە تایبەتە بە كوشتن ئەو مادەیەش سزای تایبەتی خۆی هەیە.
ئەو یاسا ناسە ئەوەشی خستەڕوو، هەر كەسێك بەچەك بەشداری كردووە لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەكان كە ویستوویانە یاسا جیبەجێ بكەن، هەمان مادەی 406 یان بەسەردا جێبەجێ دەكرێت مە تایبەتە بە كوشتن، بەگشتی ئەوانەی لە لالەزارەوە رووبەڕووی هێزەكانی ئاسایش بوونەوە جگە لەو مادەیاساییانەی كە پێشتر لەسەریان كراوەتەوە بەهۆكاری شەهیدكردنی هێزە ئەمنییەكانیش سزا دەدرێن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









