“حكومەتی هەرێم خەریكی كات بەڕێكردنە و نایەوێت داهات و نەوت ڕادەست بكات”

مووچە و وەزارەتی دارایی
عەلی حەمەسەعید-SNN
لەگەڵ ئەوەی نزیك دەبینەوە لە تێپەڕبوونی هەفتەیەك لە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە ناردنی مووچە بە گوێرەی چەند مەرجێك، بەڵام تاوەکوئێستا هەرێم هیچ یەكێك لە مەرجەكانی جێبەجێنەكردووە، بەوتەی نوێنەرانی كوردیش هەرێم سیاسەتی كات كوشتن پەیڕەو دەكات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە نوێنەرانی كورد لە بەغدا بە SNN دراون ئەوەخراوەتەڕوو، تاوەکو ئێستا هەرێمی كوردستان هیچ هەنگاوێكی جدی نەناوە بۆ دەستكردنەوە بە هەناردەكردنەوەی نەوت و ڕادەستكردنی داهات، هەر جارەو بیانوویەك دەهێنێتەوە بۆ رادەستنەكردنی نەوت و داهات.
ئاماژەی بەوەشكرد، تاوەکو ڕۆژی سێشەممە كە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەدەچێت ناتواندرێت مەرجەكانی بەغدا بۆ ناردنی مووچە جێبەجێ بكرێن كە خۆی دەبینێتەوە لە ناردنی 120 ملیار داهاتی ناوخۆ و هەروەها ڕادەستكردنی نەوت بە كۆمپانیای سۆمۆ، چونكە هێشتا متمانە لە نێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق نییە بەوەی ئەگەر عێراق پارە بنێرێت هەرێم نەوت ڕادەست بكات، یاخود ئەگەر هەرێم 120 ملیارەكە بنێرێت عێراق پارەی مووچە بنێرێت.
SNNئەوەشی زانیوە كە ئەم هەفتەیەش لیژنەهاوبەشەكان ناتوانن ڕاپۆرتی هاوبەش ئامادە بكەن و بیخە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ئەوەی بڕیاری ناردنی مووچە بدات، بۆیە ئەگەری ناردنی مووچە دەكەوێتە مانگی داهاتوو، ئەویش لە حاڵەتێكدا هەرێم نەوتی ڕادەستكردبێت و داهاتی ناردبێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









