“پارتی شكستیهێنا لە دەستگیركردنی خورشید هەركی، هەوڵیشیدا یەكێتی شكست بێنێت لە چەسپاندنی یاسا”

باڵامبۆ محەمەد
تایبەت-SNN
ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات، پارتی و هێزە چەكدارەكانیان شكستیان هێنا لە ڕووبەڕوو بوونەوەی خورشید هەركی و چەسپاندی یاسا، زۆریشیان پێخۆش بوو یەكێتی و هێزە ئەمنییەكانی سلێمانیش سەركەوتوو نەبن لە چەسپاندنی یاسا، بۆیە ئێستا كەوتووەتە تۆمەتبەخشینەوە.
باڵامبۆ محەمەد، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی لە سلێمانی ڕوویدا هەوڵێك بوو بۆ چەسپاندنی یاسا چونكە بڕیاری دادگا هەبوو بۆ دەستگیركردنی لاهور جەنگی و زۆر هەوڵیشدرا بەبێ ڕووبەڕوو بوونەوە ملكەچی یاسابێت و هێز بەكار نەهێندرێت، بەڵام دیار بوو وای دەزانی وەك خورشید هەركی دۆخەكەی بۆ دەچێتە سەر و هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی ناتوانن ڕووبەڕووی ببنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پارتی زۆر نیگەران بوو لەوەی كە یەكێتی و هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی زۆر سەركەوتووانە توانیان یاسا بچەسپێنن لە سلێمانی و ڕێگە بەكەس نەدەن لەسەروو یاساوە بێت وەك ئەوەی ئێستا لە ژێردەستەڵاتی پارتی هەیە و بۆخۆیان نەیانتوانی خورشید هەركی دەستگیر بكەن و یاسا جێبەجێ بكەن، بۆیە ئەمە وایكردووە جێگری سەرۆكی پارتی بەناوی حكومەتی هەرێمەوە دەستبكات بە دەركردنی بەیاننامەی بیبنەما.
ئەو ئەندامەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی زیاتر جێگەی سەرنجە ئەوەیە كە لاهور جەنگی خۆی تەسلیم بە پارتی كردبوو، هاوكات ئەگەریش خۆی بە بێتاوان دەزانی ئەوا دەیتوانی بچێتە بەردەم دادگاو تۆمەتەكانی سەری ڕەتبكاتەوە، بەڵام چونكە تاوانبار بوو دەیزانی بەڵگەی پێنیە، تا نەبووە هۆی شەهیدكردن و برینداركردنی چەندین كەس لە هێزە ئەمنییەكان ئامادەنەبوو خۆی ڕادەست بكات، بەڵام دواجار هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی سەركەوتووبوون لەوەی یاسا بچەسپێنن و كەس لەسەروو یاساوە نەهێڵنەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
13كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









