
SNN-
لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا، بانکی HSBC ی بەریتانی لە رێگەی لقی بانکداریی تایبەتی خۆی لە سویسرا، بڕیاریدا پەیوەندییەکانی لەگەڵ زیاتر لە 1000 کڕیاری دەوڵەمەندی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بپچڕێنێت.
لیستی ئەو دەوڵەمەندانەی کە بانکە بەناوبانگەکە کۆتایی بە پەیوەندییەکانی لەگەڵیاندا هێناوە، ژمارەیەک دەوڵەمەندی سعودی، لوبنانی، قەتەری و میسری دەگرێتەوە. ئەم هەنگاوە بە ئامانجی کەمکردنەوەی مامەڵەکانی بانکەکە دێت لەگەڵ ئەو کڕیارانەی کە وەک “مەترسیدار” پۆلێنکراون.
بەگوێرەی ئاژانسی بلومبێرگ، بانکەکە دەستیکردووە بە ئاگادارکردنەوەی ئەو کڕیارانەی بڕیارەکە دەیانگرێتەوە، کە هەندێکیان خاوەنی سەروەتی زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلارن. بڕیارە لە مانگەکانی داهاتوودا نامەی رەسمی بۆ داخستنی هەژمارەکان و گواستنەوەی پارەکانیان بۆ دەسەڵاتە دادوەرییەکانی تر بنێردرێت.
سەرچاوە ئاگادارەکان ئاشکرایان کردووە کە بڕیارەکە لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوەی چڕوپڕی دەسەڵاتدارانی سویسرا هاتووە کە لە مانگی یەکی 2025 دەستیپێکردووە و پەیوەندی بە گومانی سپیکردنەوەی پارەوە هەیە کە بەستراوەتەوە بە ڕیاز سەلامە، پارێزگاری پێشووی بانکی ناوەندی لوبنان و رەجای برای. بانکەکە تۆمەتبارکراوە بە کەمتەرخەمی لە پشتڕاستکردنەوەی سەرچاوەی زیاتر لە 300 ملیۆن دۆلار کە لە نێوان ساڵانی 2002 بۆ 2015 لە لوبنانەوە بۆ سویسرا گواستراوەتەوە.
لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە HSBC سەرەڕای بوونی ئاماژە مەترسیدارەکان، چاوی لەو گواستنەوە گوماناوییانە پۆشیوە. لە ئەنجامدا، دەستەی چاودێری بانکداری سویسرا (FINMA) لە حوزەیرانی 2024دا سزای بەسەر بانکەکەدا سەپاند و پابەندی کرد بە پێداچوونەوەیەکی گشتگیر بە هەموو پەیوەندییە مەترسیدارەکانیدا و قەدەغەی کرد هەژماری نوێ بۆ کەسایەتییە سیاسییە دیارەکان بکاتەوە تاوەکو چاکسازییەکان تەواو دەکات.
کەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









