
دارا سێکانیانی
عەلی حەمە سەعید-SNN
وابڕیارە ئەمڕۆ لیژنە هاوبەشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا دەستبەكەنەوە بە كۆبوونەوەكانیان بۆ ئامادەكردنی ڕاپۆرتی هاوبەش لەبارەی داهاتی نانەوتی و هەناردەكردنەوەی نەوت، هاوكات پەرلەمانتارێكی كوردیش جەخت لەوەدەكاتەوە تا ئەوكاتەی نەوت هەناردەنەكرێت و 120 ملیارە نەنێردرێت كۆبوونەوەكان بێسود دەبن.
دارا سێكانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند، وا نزیك دەبینەوە لە تێپەڕبوونی هەفتەیەك بەسەر كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كە تیایدا بڕیاردرا ئەگەر هەرێم 120 ملیارەكە بنێرێت و نەوت هەناردە بكاتەوە، ئەوا پارەی مووچەی مانگی شەش ڕەوانە دەكەن، بەڵالام تا ئەمڕۆ یەك شەممە هیچ هەنگاوێكی كردەیی نەنراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، باس لەوەدەكرێت ئەمڕۆ كۆبوونەوەی لیژنە هاوبەشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا دەست بەكۆبوونەوەكانیان دەكەن، بەڵام كۆبوونەوەی ئەم لیژنانە هیچی لێ سەوز نابێت و تەنها كۆبوونەوەن لە پێناو كۆبوونەوە، چونكە هەتا نەوت ڕادەستنەكرێت و 120 ملیارەكە ڕەوانە نەكرێت ئەو كۆبوونەوانەش هیچ سودێكیان نابێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە شاندێكی هەرێمی كوردستان ڕۆشتوونەتە بەغدا و لە ئەمڕۆوە دەست بەكۆبوونەوەكانیان دەكەن لەگەڵ لایەنی عێراقی بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی داهاتی نانەوتی و باج و رسومات و هەروەها هەناردەكردنەوەی نەوت لەڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








