
تایبەت-SNN
لەچوارچێوەی لێكنزیكبوونەوە و هەماهەنگییە بەردەوامەكانی پارتی و لاهورجەنگی، لە سنوری بادینان پارتی و لاهور جەنگی پلانیان دانابوو كە هەموو هەوڵێك بخەنەگەڕ یەكێتی نەتوانێت لە سنوری بادینان كورسی پەرلەمان بەدەست بهێنێت، بۆ ئەومەبەستەش پارتی بەڵێنی پێدانی پارە ودامەزراندنی سەدان كەسیان بە لاهوور دابوو، هاوكات بازگەكانیش ڕاسپاردبوو لەكاتی هاتنی لاهور پاسەوانی بكەن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەسەرچاوەیەكی تایبەت لە بادینانەوە بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لەچوارچێوەی ئەو لێكنزیكبوونەوە و پەیوەندییانەی پارتی و لاهور جەنگی دروستیان كردبوو لەماوەكانی ڕابردوودا، مەبەستی سەرەكییان لێدان بوو لە یەكێتی و لاوازكردنی ئەو پێگەی یەكێتی لە سنوری بادینان و بەهەر هەولێك بێت نەهێڵن یەكێتی كورسی پەرلەمانی بەدەستبهێێت، بۆ ئەوەش داوایان لەلاهور كردووە خۆی لە ئەندامان و لایەنگرانی یەكێتی لە بادینان نزیك بكاتەوە و ڕایانبسپێرێت دەنگ بە یەكێتی نەدەن لەبەرامبەر پێدانی كۆمەڵێك ئیمتیازات بۆیان.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەریەكە لە لاهور جەنگی و پارتی لەسەر ئەوە ڕێككەوتبوون كە لەبەرامبەر پێدانی بڕە پارەیەك كە لاهۆی بۆخۆی دیاری بكات لەگەڵ دامەزراندنی سەدان كەس لەسنوری بادینان كە ئەویش هەر لاهور خۆی دەستنیشانیان بكات، كاربكەن بۆ ئەوەی نەهێڵن یەكێتی لە سنوری بادینان دەنگەكانی بەرەو هەڵكشان بچێت و ببێتە ئاستەنگ لەبەردەم پارتی بۆ بەدەستهێنانی كورسی پەرلەمان.
هەر لە زانیاریەكانی SNNئەوەشهاتووە كە ئاسایشی پارتی هەموو بازگەكانی سنوری بادینانی ئاگاداركردبوویەوە كە هەركات و بۆ هەر مەبەستێك قافڵەی ئۆتۆمبێلەكانی لاهور جەنگی هاتنە سنوری بادینان بەڕێزەوە پێشوازییان لێدەكرێت و شەقامیان بۆ واڵا دەكرێت، هەركاتێكیش گەشتنە ناو شار ئەوا مەفرەزەكانی ئاسایشی پارتی چاودێری و پاسەوانییان دەكەن تا ئەوكاتەی لە سنوری بادینان دەڕواتە دەرەوە ئەمە بەفەرمان بە لایەنە پەیوەندیدارەكان دراوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









