
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق | فۆتۆ: كۆمسیۆن
عەلی حەمە سەعید-SNN
وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات تا ئێستا 627 كاندیدی لایەنە سیاسییەكان و هاوپەیمانییەكان بەهۆكاری جیاواز لە كاندید بوون دوورخراونەتەوە، هاوكات ڕۆی 4/9/2025 كۆتا وادەیە بۆ حزبە سیاسییەكان بۆ دانانی جێگرەوە بۆ كاندیدە دوورخراوەكان.
جمانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەSNNی ڕاگەیاند: ئەنجومەنی كۆمیسیاران ڕۆژی 4/9/2025 یان وەك دوا وادە دیاركردووە بۆ دانانی جێگرەوە بۆ كاندیدە دوورخراوەكان، لەكاتێكدا درووخستنەوەی كاندیدەكان تەنها ئەركی كۆمسیۆن نییە، بەڵكوو چەندین دەزگای فەرمی تێیدا بەشدارن.
ئاماژە بەوەشكرد، تا ئێستا 627 كاندید بەهۆكاری جیاواز وەك بوونی پەیوەندیان بە ڕژێمی بەعسەوە لەپێشتر و تەواو نەبوونی مامەڵەكانیان و بوونی پێشینەی تاوان دوورخراونەتەوە، هاوكات دۆسییەی دوورخستنەوەی كاندیدەكان بە كراوەیی دەمێنێتەوە تا ئەو كاتەی لایەنە پەیوەندیدارەكان پابەند دەبن بە یاساكانی كۆمسیۆنەوە.
وتەبێژەكەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا هیچ ئاماژەیەك بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بە كۆمیسیۆن نەدراوە و بەگوێرەی ئەو بەرنامە و پلانەی دامانناوە، لە ئامادەكارییەكانمان بەردەوامین كە بڕیارە لە 11/11/2025 پرۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









