باڵامبۆ محەمەد: لە دەستگیركردنی لاهور جەنگی پارتی هێندە تەنگەتاو بووە بەرەی گەل هێندە ئەو بابەتەی بە قورس وەرنەگرتووە

باڵانبۆ محهمهد، جێگرى سهرۆكى لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش له پهرلهمانى كوردستان | فۆتۆ: پهرهلهمانى كوردستان
عەلی حەمە سەعید-SNN
بە وتەی چاودێرانی سیاسی لە دۆسیەی دەستگیركردنی لاهور جەنگی و ئەو چەكدارانەی كە ئارامی سلێمانیان شێواندووە و ڕووبەڕووی یاسا بوونەوە، هێندە پارتی پێتەنگەتاو بووە و بووە بە گرێ بەسەر دڵیانەوە، هێندە بەرەی گەل كە لاهور جەنگی دامەزرێنەریەتی بابەتەكەیان بە قورس وەرنەگرتووە.
باڵامبۆ محەمەد، چاودێری سیاسی و ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لە كوردەواریدا پەندێك هەیە دەڵێت” دار هەڵبگرە سەگی دز خۆی دەردەخات” ئەم پەندە ڕێك بەسەر پارتی دا هاتووە، چونكە بەبێ ئەوەی ئەم دۆسیەی دەستگیركردنەی لاهور جەنگی و چەكدارە لەیاسا دەرچووەكانی پەیوەندییان بەو حزبەوە هەبێت، بەڵام ڕاستەوخۆ خۆیان كردووە بەخاوەنی دۆسیەكە و هێندە تەنگەتاو بوون بەرەی گەل ئەو بابەتەیان هێندە قورس وەرنەگرتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر پارتی دەستی نییە لەو ئاژاوەگێڕی و پلانانەی كە دژ بە یەكێتی و سلێمانی دانراون بۆچی هێندە خۆی تێكداوە و بەهەموو تاوانای خۆیەوە میدیاكانی خستووەتە كار بۆ دژایەتیكردنی هێزە ئەمنییەكان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو كەسانەی كە لەیاسا دەرچووبوون و ئامادەنەبوون ملكەچی یاسا ببن.
ئەو چاودێرەسیاسییە ئەوەشی ڕوونكردەوە، پارتی خۆی شكستی هێناوە لە دابینكردنی ئارامی و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەوانەی لە یاسا دەرچوون، پێی قورسە كە یەكێتی سەركەوتووبێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی لە یاسا دەرچووان، كە ئەمەش تەواو پێچەوانەی ئەو پرەنسیپەیە كە حكومەتی لەسەر پێكهاتووە لە نێوان یەكێتی و پارتی، بۆیە هیچ گەرنتییەك نییە لە داهاتووشدا پارتی بەهەمان شێوە مامەڵە لەگەڵ سلێمانی و یەكێتی بكات.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









