لاهور شێخ جەنگی بۆ دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ: هیچ دانپێدانانێکم بەزۆر لێ وەرنەگیراوە

SNN-
دەستەی سەربەخۆی مافی مروڤ لەهەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، چاویان بە لاهور شێخ جەنگی کەوتووە و تەندروستی باشە و لە ژوورێکی تایبەت دانراوە.
لاهور شێخ جەنگی بە دەستەکەی راگەیاندووە، لەکاتی لێکۆڵینەوەکان هیچ توندوتیژییەکی بەرامبەر نەکراوە و هیچ دانپێدانێکی بەزۆر لێ وەرنەگیراوە
دەقی راگەیەندراوەکەی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ:-
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەردانی لاهور شێخ جنگی و بەشێک لە دەستگیرکراوەکانیان کرد لەشاری سلێمانی
ڕۆژی سێشەمه 26ی ئاب شاندێکی باڵای دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بەڕاسپاردەی سەرۆکی دەستە د.مونا یاقۆ سەردانی شاری سلێمانیان کرد،شاندەکە لەگرتوخانەی کانی گۆمە چاویان کەوت بە لاهور شێخ جنگی لەنزیکەوە گفتوگۆیان لەگەڵ کرد دەربارەی ڕەوشی تەندروستی و شوێنی حەوانەوەو ڕێکارەکان پرسیاریان لێ کرد.
ناوبرا ئاماژەی بەوە کرد تەندروستی باشە و لەژورێکی تایبەت دانراوەو تەواوی پێداویستیەکانی بۆ دابینکراوە هەروەها بە ڤیدیۆ لەگەڵ خێزانەکەی قسەی کردووە وەهەروەها داوای پەرتوکی کردبوو لەئاسایش کۆمەڵێک پەرتووکیان بۆ هێناوە، وە ئاماژەی بەوەش کرد لەوکاتەی کەهاتووە بۆ زیندانی ئاسایش لەکانی گۆمە، ڕووبەڕووی هیچ توندوتیژی و ئەشکەنجەیەک نەبووەتەوە.
دواتر لاهور شێخ جەنگی داوای کردووە کە دۆسیەکەی بەڕێکاری یاسایی بروات و دەستەش چاودێری بکات.
هەروەها لەسەر ڕووداوەکانی ئەو ڕۆژە گوتی زووتر نوێنەرانی وڵاتانی ئەمریکاو بەریتانیا و فەرەنسا و حکومەتی هەرێمی لێ ئاگادارکردووەتەوە کە ئەو ڕووداوانە ڕوو دەدەن.
دەستەی مافی مرۆڤ ئاماژەیان بەوەدا مافی ناوبراوە ڕێگە بە پارێزەرەکانی بدرێ سەردانی بکەن و بڕیارە لەماوەیەکی نزیکدا ئەو پرسەش چارەسەر بکرێ و ڕێگە بدرێ بە سەردانی پارێزەرەکان.
هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کەلەکاتی لێکۆڵینەوەکان هیچ توندوتیژیەکی بەرامبەر نەکراوەو هیچ دان پێدانێکی بەزۆری لێی وەرنەگیراوە هەروەها لەوەڵامی پرسیاری تیمی دەستە سەبارەت بە ڤیدیۆکردن لەکاتی لێکۆڵینەوە گوتی هیچ کامێرا و ئامێری تۆمارکردن نەبووە لەکاتی لێکۆڵینەوە.
دواتر تیمەکەی دەستە چاویان بە بەشێک لەدەستگیرکراوەکان کەوت کە وەک ئەندامی هێزەکەی لاهور شێخ جەنگی ناسراون و بەپێی بەدواداچونی شاندەکەی دەستە ژمارەیان ١٦٢ کەسن وە ئاسایش گوتی ژمارەی کوژراوەکانی هەردوولا پێنج کەسن هەروەها ئاماژەیان پێکرد کە ڕۆژانە ڕێگە بە بەشێک لە کەسوکاریان دراوە سەردانیان بکەن وە ئاماژەیان بەوەکردوە لە ئێستادا شوێنیان باشە لەو کاتەی هێنراونەتە ئاسایش. ڕووبەڕووی هیچ توندوتیژیەک نەبونەتەوە.
دەستەی مافی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت هەر کەسێکی نادیارو بێ سەرو شوێنە لەو ڕووداوە دەتوانێ سەردانی نوسینگەی سلێمانی مافی مرۆڤ بکات بۆ سۆراخکردنی کەسەکانیان
جێی باسە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ یەکەم دامەزراوەی فەرمیە دوای ڕووداوەکانی سلێمانی سەردانی دەستکیرکراوانی کردبێت.
دەستەی سەربەخۆی مافی مروڤ لەهەرێمی کوردستان
٢٦ی ئابی ٢٠٢٥
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









