پەرلەمانتارێک: بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق تەنها بۆ ناردنی مووچەی مانگی شەشە، ئەویش دوای ناردنی 120 ملیارەكە

عەلی حەمەسەعید-SNN
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاردرا كە مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە بكرێت، بەمەرجی ئەوەی كە هەرێم بڕی 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ ڕەوانەی بەغدا بكات و هاوكات ئەم بڕیارە تەنها بۆ مانگی شەشە.
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێرا ق بە SNNی ڕاگەیاند: بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ناردنی مووچەی مانگی شەش لەسەر بنەمای ئەو ڕاپۆرتانە دراوە كە لیژنە هاوبەشەكان ئامادەیان كردبوو، ئەم بڕیارەش تەنها بۆ مووچەی مانگی شەشە و بۆ مانگەكانی داهاتوو كۆبوونەوەی لیژنەكان بەردەوامی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆبوونەوەكە بڕیاردراوە كە مووچەی مانگی شەش خەرجبكرێت لەبەرامبەردا دەبێت هەرێمی كوردستانیش بڕی 120 ملیار داهاتی نانەوتی ڕەوانەی بەغدا بكات، بۆیە هیوادارین ئەمجارە گرفت لەبەردەم ئەم بڕیارە دروست نەبێت و هەردوولا پابەند بن بە بڕیارەكانیانەوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
3كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
5كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
3كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








