ئەندامێكی لیژنەی یاسایی: عێراق نیازپاكی خۆی نواند و هیوادارین هەرێمیش هەنگاو بنێت

دارا سێکانیانی
عەلی حەمە سەعید-SNN
دوای بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەناردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم، ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات هیوادارین ئەم بڕیارەش هاوشێوەی بڕیارەكانی دیكە نەبێت، لانی كەم عێراق نیاز پاكی نیشانداوە و دەبێت هەرێمیش هەنگاو بنێت.
داراسێكانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەSNNی ڕاگەیاند: بڕیارەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاسانكاریەكی زۆری كردووە بۆ ئەوەی كێشەی مووچەی مانگی شەش خەرجبكرێت چونكە تەنها مەرجێكی داناوە ئەویش ناردنی 120 ملیار داهاتی ناوخۆیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێشتر حكومەتی عێراق جگە لەداواكردنی 120 ملیار دینارەكە داوای داهاتی نەوت و هەناردەكردنەوە و ڕادەستكردنی دۆسیەی نەوت كۆمەڵێك داواكاری دیكەی هەبوو، بەڵام ئەمڕۆ بەو بڕیارە نیازپاكی خۆی ڕاگەیاندووە و هیوادارین هەرێمیش هەنگاو بە ئاراستەی چارەسەركردنی كێشەكانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەم بڕیارە تەنها بۆ خەرجكردنی مووچەی مانگی شەشە، بۆ مانگەكانی داهاتوو دەبێت جارێكی دیكە لیژنەكانی هەردوولا دەستبكەنەوە بە دانیشتن و گفتوگۆكانیان لەسەر بابەتی داهاتی ناوخۆ و نەوت و تەوتین و سەرجەم ئەو بابەتانەی كە هێشتا ڕێككەوتنیان لەبارەوە نەكراوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









