د. نەرمین مەعروف: دەبێت دادگای فیدڕاڵی پرسی داهاتی نانەتی یەکلادەکاتەوە

د. نەرمین مەعروف
SNN-
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردرا بۆ مانگی شەش بێ هەناردەکردنەوەی نەوت و هیچ مەرجێکی دیکە تەنها بە ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ مووچە خەرج بکات، بەڵام بۆ مانگەکانی دیکە دەبێت مەسەلەی بابەتی داهاتی نانەوتی رێکبخرێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاردراوە کە دادگای فیدڕاڵی بڕیاربدات ئەو پرسە یەکلابکاتەوە
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە SNN-ی راگەیاند، کێشەکە لە قانونی ئیدارەی ماڵی ژمارە 6ی ساڵی 2019 لە مادەی 29 باس لەسەدا 50ی داهاتی نانەوتی دەکات کە دەبێت هەرێم لەگەڵ پارێزگاکانی دیکە بیداتە خەزێنەی حکومەتی عێراق.
دەشڵێت: کێشە لەسەر داهاتی لەسەدا 50 نییە، بەڵکو لە سەر ئەوەیە کە ئایا ئەو لەسەدا 50یە چی دەگرێتەوە کە ئایا تەنها داهاتی فەرمانگە فیدڕاڵییەکان، زەریبەیە، گومرکە، ئاو و کارەبایە، بەغدا دەڵێت من هەموویم دەوێت، بەڵام هەرێمی کوردستان دەڵێت تەنها داهاتی گومرک و دەروازە سنورییەکان دەگرێتەوە.
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: لەبەر ئەوە ئەم ماددەیە روون نییە کە داهاتە نانەوتییەکان چی دەگرێتەوە، بۆیە دوێنێ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردراوە کە دەبێت ئەو بابەتە دادگای فیدراڵی تەفسیری بۆ بکات و یەکلایی بکاتەوە بۆئەوەی ئەو کێشانە بە تەواوی چارەسەر ببن.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








