مامۆستایەکی ناڕازی: ئەمساڵیش پرۆسەی خوێندن دەبێتە قوربانی بێباكییەكانی مەسروربارزانی

مەسرور بارزانی
عەلی حەمە سەعید-SNN
لەگەڵ نزیك بوونەوە لە دەستپێكردنی پرۆسەی ساڵی نویی خوێندن، یەكێك لە مامۆستایانی ناڕازی ئاماژە بەوەدەكات بێباكی و گوێنەدانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی مووچە و سەفەركردنی بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆش بۆخۆی و خێزانەكەی لەدەرەوەی وڵات، وادەكات ئەمساڵیش پرۆسەی پەروەردە بكاتە قوربانی.
هەورامان ئەحمەد، یەكێك لە مامۆستایانی ناڕازی بە SNN-ی ڕاگەیاند: ماوەی مانگێكە مەسروبارزانی سەرۆكی حكومەت لەدەرەوەی وڵاتە بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆش بۆ خۆی و لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریكا، بەبێ گوێدانە ئەوەی كە سێ مانگە فەرمانبەران و مامۆستایانی هەرێم مووچەیان دواكەوتووە و وەریان نەگرتووە، ئەمەش ئەوپەڕی بێباكی مەسروبارزانی دەسەلمێنێت لە چارەسەركردنی كێشەكاندا.
ئاماژەی بەوەشكرد، دەبوو ئەمڕۆ حكومەتی هەرێم كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدایە، بەڵام ئەوە مانگێكە مەسروبارزانی ئاگای لە حكومەت نەماوە و هیچ كۆبوونەوەیەكیش بەڕێوەنەچووە و كەسیش نییە لێپرسینەوەی لەگەڵدا بكات، لەكاتێكدا ئەگەر مامۆستایەك یاخود فەرمانبەرێك ڕۆژێك یان چەند ڕۆژێك دەوام نەكات لێپرسینەوەی لەگەڵ دەكرێت بەتایبەت لە سنوری هەولێر و هەڕەشەی دەركردن و سزادانیشی لێدەكرێت.
ئەو مامۆستا ناڕازییە ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا كە نزیك دەبینەوە لە دەستكردن بە پرۆسەی نوێی ساڵی خوێندن، بەڵام دەبینین كە مامۆستایان و فەرمانبەران لە چ دۆخێكدان و سەرۆكی حكومەتیش چەند بێباكە لە ئاست ئەم دۆخەی هاتووەتە ئاراوە كە ئامادە نین كێشەكانیان لەگەڵ بەغدا چارەسەربكەن، بۆیە هەموو ئەمانە ئەوەمان پێدەڵێت كە ئەمساڵیش پرۆسەی خوێندن دەبێتە قوربانی بێباكییەكانی مەسروربارزانی.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
16كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









