ئەوەی ڕێبوار تەها لەماوەی ساڵێكدا بۆ كەركوكییەكانی كردووە، كەم پارێزگار توانیویانە ئەو كارانە بكەن

0
398

عەلی حەمە سەعید-SNN
بەوتەی هاووڵاتیان و چین و توێژە جیاوازەكانی کەرکوک، لەگەڵ دەستبەكاربوونی ڕێبوار تەها وەك پارێزگار و هەروەها دەستبەكاربوونی ئیدارەی نوێی كەركوك، تواندراوە لەماوەی ساڵێكدا خزمەتی بەرچاو بە كەركوكییەكان بكرێت بەبێ‌ جیاوازی، كە لەڕابردوودا نەتواندراوە ئەو خزمەتە لەو ماوەكەمەدا بكرێت.

ئاسۆ ڕەحیم، یەكێك لە چالاكوانانی كەركوك بە SNNی راگەیاند، دوور لەهەر لایەنگرییەك بۆ پارێزگاری كەرك و ئەو ئیدارە نوێیەی كە ماوەی ساڵێكە دەستبەكاربوون، بە شاهیدی سەرجەم نەتەوەجیاوازەكانی ناو كەركوك، ( ڕێبوار تەها) وەك پارێزگار بە جۆرێك مامەڵەی كردووە كە پارێزگاری هەموو كەركوكە و جیاوازی نەكردووە لە نێوان نەتەوە جیاوازەكاندا پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی تەنها لە ناوچەیەكی كەركوك چڕنەكردووەتەوە وەك ئەوەی لە ئیدارەی پێشووی كەركوك پەیڕەو دەكرا.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەو ماوەیەی كە رێبوار تەها وەك پارێزگاری كەركوك دەستبەكار بووە، لە بواری ئابوری و ئاوەدانی و پێشكەشكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری زۆر پێشكەوتنی بەخۆیەوە بینیوە و لە ماوەی یەك ساڵی كاركردنیدا تەنها لە بواری پرد و رێگاوباندا چەندین پرۆژەی گەورە و ستراتیژی لەناو سەنتەری كەركوك و رێگاكانی دەرەوە ئەنجامدراون، بەتایبەت پرۆژەی نۆژەنكردن و فراوانكردنی رێگەی كەركوك بۆ سلێمانی بە درێژایی 24 كیلۆمەتر و پرۆژەی ئەندەرپاسی فولكەی ئیخوان و گەراجی بەغدا و فراوانكردنی دەروازەی كەركوك- هەولێر و پرۆژەی پردی سێكانیان- گورگەچاڵ.

ئەو چالاكوانەی شاری كەركوك ئەوەشی خستەڕوو، لەڕووی پاك و خاوێنی گەڕەك و كۆلان و شوێنە گشتییەكانی كەركوكەوە، ئەوەی ئەم ئیدارە نوێیەی كردوویەتی كەم لە پارێزگارەكانی پێشوو توانیویانە بەماویەكی زۆر كەم ئەو كارانە بكەن، ئێستا كەركوك زۆر گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە و پێشتر دەڕۆشتیتە هەر گەڕەك و كۆڵانێك پڕبوو لە خۆڵ و خاشاك و پاشماوە، بەلام ئێستا ئەوە كۆتایی هاتووە و دەتوانین بڵێن كەركوك یەكێكە لە پارێزگا پاك و خاوێنەكانی عێراق لەسەر دەستی پارێزگار و ئیدارەی نوێی شارەكە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this