
پارەی 25 هەزاری عێراقی
عەلی حەمەسەعید-SNN
کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی هەرێم بڕی120ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بۆ مانگی شەش خستە سەر ژمارە حسابی بانکی ناوەندی لە هەولێر، هاوکات چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو دەستبەدابەشکردنی مووچە بکرێت
بەگوێرەی زانیارییەکانی SNNکەمێک پێش ئێستا بەشی ژمێریاری سەربەوەزارەتی دارایی هەرێم بڕی 120ملیار دیناری خستە سەر ژمارە حسابی بانکی ناوەندی عێراق بۆ مانگی شەش، ئەوەش وەک داهاتی نانەوتی بۆ ئەو مانگە.
ئاماژەبەوەشکراوە، ئەگەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق لای خۆیانەوە دەستبکەن بە ڕێارەکانی ناردنی پارەی مانگی شەش و پارە بخرێتە سەرژمارە حسابی بانکی هەرێم، ئەوا لە سبەی هەینییەوە دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات.
لە زانیارییەکانی SNNئەوشهاتووە،پێناچێت ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق بتوانێت سەرجەم ڕێکارەکانی ناردنی پارەی مووچەی مانگی شەش تەواو بکات و ئەو بابەتە دەکەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو هاکات دابەشکردنی موۆچەش هەر لە هەفتەی داهاتوو دەستپێدەکات.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









