نوێترین زانیاری لەبارەی گەیشتنی پارە و دابەشكردنی مووچەی مانگی شەش

پارەی عێراقی
عەلی حەمەسەعید-SNN
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات دوای ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا و هاوكات وەزیری دارایی عێراقیش ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی پارەی مووچەداوە، بۆیە بە ئەگەری زۆرەوە سبەی یەكشەممە پارەكە دەگاتە هەرێم و دوو شەممە دەستبەدابەشكردنی مووچە دەكرێت.
د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێرا ق بە SNNی ڕاگەیاند، ناردنی پارەی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم لە قۆناغی كۆتایدایە و بە ئەگەری زۆرەوە سبەی ڕێكارەكانی ناردنی پارەكە كۆتایی دێت و هەر سبەینێش پارەی مووچە لە بانكی ناوەندییەوە دەخرێتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم، ئەوەش دوای ئەوەی هەرێم 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی خستە سەر ژمارە حسابی بانكی ناوەندی لە هەولێر.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەزیری دارایی عێراق ڕۆژی پێنجشەممە ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی شەشی دابوو، بەڵام بەهۆی تەواو بوونی دەوامەوە نەتواندرا ڕێكارەكانی دیكەی ناردنی پارەكە تەواو بكرێن، بۆیە سبەی لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوام ئەو ڕێكارانەش تەواو دەكرێن و پارە ڕەوانەی هەرێم دەكرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەروو، لەگەڵ گەیشتنی پارە ڕاستەوخۆ لیستی مووچەی مانگی شەش بڵاودەكەینەوە كە لە ئێستادا لیستەكە ئامادەیە و هاوشێوەی مانگی پێنج لەماوەیەكی زۆر كەمدا مووچەی مانگی شەشی سەرجەم فەرمانبەران دابەشدەكرێت كە بە مووچەی خانەنشینانی شارستانی و زیندانیانی سیاسی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی دەستپێدەكات.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









