
مووچە بودجە
عەلی حەمە سەعید-SNN
وتەبێژی یەكێتی خانەنشینانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات لەگەڵ دەستكردن بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شەش، لە سنوری پارێزگای سلێمانی زیاد لە دوو هەزار و 300 خانەنشین و لە تەواوی هەرێمی كوردستانیش بۆ مووچەی مانگی شەش نزیكەی 15 هەزار خانەنشین شەش مووچە پێكەوە وەردەگرن
سادق شێخ عوسمان، وتەبێژی یەكێتی خانەنشینانی كوردستان بەSNN ی ڕاگەیاند: لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی شەش كە وابڕیارە لەم هەفتەیەدا دابەشبكرێت لە سنوری سلێمانی زیاد لە دوو هەزار و 300 خانەنشین شەش مووچە پێكەوە وەردەگرن و لەهەرێمی كوردستانیش ژمارەكە دەگاتە نزیكەی15 هەزار خانەنشین كە شەش مووچە پیكەوە وەرگرن.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ مووچەی مانگی حەوت، لە سلێمانی هەزار و 300 كەسی دیكە ناویان خراوەتە لیستی مووچە، و لەتەواوی هەرێمیش ژمارەكە دەگاتە نزیكەی پێنج هەزار، هاوكات پێدەچێت لە مانگی هەشت ئەوەی دەمێنێتەوە لەو فەرمانبەرانەی ئەمساڵ خانەنشینكران ناویان بخرێتە لیستی مووچەی مانگی هەشت و كۆتایی بە پێدانی پارەی خانەنشینانی ئەمساڵ بهێندرێت.
وتەبێژەكەی یەكێتی خانەنشینان ئەوەشی خستەڕوو، بەگوێرەی ئەو داتایانەی لە بەردەستماندان لە سنوری پارێزگای سلێمانی لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنج زیاتر لە هەزار و 150 كەس پێنج مووچەیان پێكەوە وەرگرت هاوكات بە گشتیش لەهەرێمی كوردستانیش نزیكەی پێنج هەزار خانەنشین پێنج مووچەیان وەرگرت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









