
پارەی عێراقی
SNN
ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەغدا ئەمڕۆ لەبارەمبەر ناردنی 120 ملیار دینار لە داهاتنی ناننەوتی زیاتر لە تریلیۆنێک دینار پارەی مووچەی مانگی شەشی ناردووە، بۆ گرەنتی هاتنی مووچەی مانگەکانی تر دەبێت حکومەتی هەرێم نەوت بدات بە کۆمپانیای سۆمۆ.
ئەمڕۆ دووشەممە 1ی ئەیلوول، عومەر گوڵپی، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندووە، وەزارەتی دارایی هەرێم بڕی (120 ملیار) دیناری داهاتی ناوخۆی نارد بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ، ئەوانیش (یەک ترلیۆن) و (7 ملیار) دیناریان بۆ مووچەی مانگی شەش نارد، بەڵام ڕازی بوونی بەغدا بۆ ناردنی مووچە بەبێ فرۆشتنی نەوت لە ڕێگەی سۆمۆوە بۆ مانگەکانی داهاتوو لە ئەستەمەوە نزیکە، کەواتە چارەنووسی مووچەکانی مانگی (7 تا 12)ی ئەمساڵ چییە؟
ئاماژەی بەوەکردووە، کاتێکیش بەغدا داوای فرۆشتنی ڕۆژانەی (400 هەزار) بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی فیدراڵی دەکات، بە هەمانشێوە بەپێی یاسای بودجەی فیدراڵە بۆ ساڵەکانی (2023 -2025)، کەواتە بۆ ئەوەی مووچە لە دواکەوتنی وەرزی ڕزگاری بێت، پێویستە حکومەت نەوت بداتە سۆمۆ و داهاتی مانگانە لە داهاتی ناوخۆ پشکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بنێرێت.
رونیکردووەتەوە، ئەگەر حکومەت دەیەوێت مووچەی مانگەکانی (7تا 12)ی ئەمساڵ مسۆگەر بێت، ساڵی مووچەخۆران دوانزە مانگ بێت نەوەک کەمتر، دەبێت خەڵکی کوردستان نەکەنە قوربانی بەرژەوەندی خۆیان و کۆمپانیاکانیان و ئەم دوو ئەرکە بە زوویی جێبەجێ بکەن:
١- رازی بن بە فرۆشتنی کۆی نەوتی بەرهەمهێنراو لە ڕێگەی سۆمۆوە.
٢- داهاتی ناوخۆ ڕادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بکەن بە پێی یاساو بڕیاری دادگای فیدراڵی.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
18كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









