
عەلی حەمە سەعید-SNN
بەهۆی ڕێگەنەدان بە گواستنەوەی مریشك بۆ پارێزگاكانی دیكەی عێراق و هەروەها كەمبوونەوەی خواست لەسەر مریشك، وایكردووە كە نرخی مریشكی زیندوو زیاتر دابەزێت، ئێستا نرخی كیلۆیەك مریشك بە دوو هەزار و 300 تا دوو هەزار و 500 دینارە، ئەوەش دەكاتە نرخی دوو لەفەی مریشك كە لەخواردنگەكان دەفرۆشرێت.
نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەورەییەكان بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی چەند هەفتەیەكە نرخی مریشك ڕووی لە دابەزینكردووە بەجۆرێك لە كێڵگە پەلەوەرییەكان كیلۆیەك مریشك لە نزیكی دوو هەزار دینار دەفرۆشرێت و لە بازاڕیش بە نرخی دوو هەزارو 300 تا دوو هەزار و 500 دینار دەفرۆشرێت بە هاووڵاتیان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو نرخەی ئێستا بۆ خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان نەك هەر قازانج ناكەن بەڵكوو زۆر لەزەرەردان، چونكە بەخێوكردنی جوجكێك بۆماوەی زیاتر لە مانگێك تا دەبێت بە مریشكێك كە بۆخستەبازاڕ بشێت بۆ هەر كیلۆیەكی زیاتر لە دوو هەزار و 500 دینار لەسەر خاوەن كێڵگەكان دەكەوێت، كە لە ئێستادا نرخی كیلۆیك مریشك ناگاتە نرخی تێچوونەكەی.
ئاسۆ ڕەحیم، یەكێك لە مریشك فرۆشانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: دابەزینی نرخی مریشك چەند هۆكارێكی هەیە، سەرەكیترینیان ئەوەیە كە ماوەیەكە ڕێگەنادرێت بەرهەمی كێڵگەكانی هەرێم بەرەو پارێزگاكانی عێراق بڕوات، هەروەها لەم وەرزەشدا خواست لەسەر مریشك كەم دەبێتەوە، بۆیە ئەم وایكردووە كە نرخی مریشك ڕوو لە دابەزین بكات ئێستا نرخی كیلۆیك مریشكی گەورە بە دوو هەزار و 500 دینار و مریشكی بچوكیش بە دوو هەزار تا دوو هەزار و 300 دینارە.
ئەو نرخەی ئێستا كیلۆیك مریشكی زیندوو هەیەتی یەكسانە بە نرخی دوو لەفەی مریشك كە لە خواردنگەكان دەفرۆشرێت، بە تایبەت لەهەندێك خواردنگە نرخی لەفەیەك هەزار و 500 دینار و لەهەندێكی دیكە هەزار و 250 دینار و لەهەندێكیشیان لەفەیەك بە هەزار دینار دەفرۆشرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
18كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









