ئەمڕۆ مامۆستایان دەستبەكاردەبنەوە، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانیش دەڵێت لە بێ مووچەیدا خوێندن ئاسایی نابێت

مامۆستایهك له یهكێك له قوتابخانهكانى عێراق | فۆتۆ: SNN
عەلی حەمەسەعید-SNN
بە گوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم كە ئاراستەی سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن كراوە، ئەمڕۆ دووشەممە 1/9/2025 دەبێت مامۆستایان پەیوەندی بكەنەوە بە قوتابخانەكانیانەوە بۆ دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی 2025-2026، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان هۆشداری دەدات لە خراپتربوونی دۆخی پەروەردە و فێركردن لە ساڵی نوێی خوێندن.
عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بەSNN ی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ مامۆستایان دەستبەكار دەبنەوە بۆ دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن، بەڵام هێشتا نەتواندراوە گرفتەكانی مووچە چارەسەر بكرێن بەڵكوو كێشەكان قوڵتر بوونەتەوە، هاوكات كێشەی كەمی میلاك و خانەنیشن بوونی هەزاران مامۆستا و پڕنەكردنەوەی شوێنەكانیان یەكێكی دیكەیە لە گرفتەكانی پرۆسەی خوێندن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی زیاتر پرۆسەی پەروەردە ڕووبەڕووی قەیران دەكاتەوە گرفتی دابەشنەكردنی مووچەیە، چونكە سێ مانگە مووچەدواكەوتووە و هیچ بەرچاوڕوونییەكیش نییە ئەو مووچانەی كە تا ئێستا وەرنەگیراون چارەنووسیان بەكوێ دەگات و هەروەها هیچ گەرەنتییەكیش نییە كە مووچەی تەواوی مانگەكانی داهاتووی ئەمساڵ خەرج بكرێت، بۆیە ئەمە وادەكات كە ئەمساڵیش پرۆسەی خوێندن دۆخێكی ئاسایی وەرنەگرێت.
سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر ئەم دۆخە بەم جۆرەی ئێستا بەردەوامی هەبێت، ئەوا ئەگەر مامۆستایان بشگەڕێنەوە ناوەندەكانی خوێندن ئەوا بە دەروونێكی نائارامەوە وانە بەقوتابیان دەلێنەوە كەئەوەش جارێكی دیكە هۆكار دەبێت بۆ ئەوەی مامۆستایان پەیامی ڕاستەقینەی خۆیان بگەیەنن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









