نوێترین زانیاری لەسەر زیادكردنی منداڵی تازەلەدایك بوو لەسەرفۆڕمی خۆراك

فۆڕمی خۆراکی ئەلیکترۆنی
عەلی حەمە سەعید-SNN
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد كە قۆناغی یەكەمی تۆماركردنی پسووڵەی خۆراك بەشێوەی ئەلیكترۆنی كۆتایی هات و لەچەند ڕۆژی داهاتوو قۆناغی دووەم دەستپێدەكات كە چەند كارێك لەخۆدەگرێت، بەڵام قۆناغی داهاتوو بە پارە دەبێت كە تێچووكەی 11 هەزار دینارە.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئێستادا پرۆسەی پڕكردنەوەی فۆڕمی خۆراك بەشیوەی ئەلیكترۆنی ڕاگیراوە، ئەوەش قۆناغی یەكەمی پرۆسەكە بوو، كە بەشێوەیەكی گشتی زیاد لە %86 ی هاووڵاتیانی هەرێم توانیان فۆڕمی حۆراكی ئەلیكترۆنی پڕبكەنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو خێزانانەی كە لە قۆناغی یەكەمدا نەیانتوانی خۆیان تۆماربكەن و فۆڕمەكە پڕبكەنەوە، دەبێت چاوەڕێبكەن تا قۆناغی دووەم دەستپێدەكات لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، بەڵام ئەوكات دەبێت بۆ هەر خێزانێك بڕی 11 هەزار دینار بدەن ئەو بڕە پارەكەیەش دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی بازرگانی عێراق.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو،لە چەند ڕۆژی داهاتوو قۆناغی دووەم دەستپێدەكات، كە خۆی دەبینێتەوە لە زیادكردنی منداڵی تازەلەدایك بوو بۆ سەر فۆڕمی خۆراك، مامەڵەی هاوسەرگیری، گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگایەكەوە بۆ پارێزگایەكی دیكە، بەڵام هەموو ئەو مامەڵانەش بە بڕێك پارە دەبن كە كەمترینیان سێ هەزار دینارە و زۆرترینشیان 11 هەزار دینار دەبێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
19كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
21كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









