هێزەکانی شەرع لە سوەیدا 46 دروزیان گولـلە باران کرد

ئەحمەد شەرع
SNN
لە راپۆرتێكدا رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بە پشتبەستن بە ڤیدیۆ و گێرانەوەی شایەتحالان، بڵاویکردووەتەوە کە 46 ژن و پیاوی دروز بە ئەنقەست و بە شێوەیەکی نایاسایی لە لایەن هێزەکانی ئەحمەد شەرع سەرۆکی راگوزاری سوریا، گولـلە باران کراون.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە ” لەسێدارەدانەکان لە دەرەوەی دادوەری لەلایەن حکومەت و بریکارەکانەوە ئەنجامدراوە کە جلوبەرگی سەربازی و ئەمنییان لەبەردا بووە، هەندێکیان نیشانەی فەرمییان لەسەر بووە”.
هەروەها لەسێدارەدانەکان لە گۆڕەپانێکی گشتی و بینای نیشتەجێبون و قوتابخانەیەک و نەخۆشخانەیەک و هۆڵێکی مەراسیم لە پارێزگای سوەیدا ئەنجامدراون .
بە پێی راپۆرتی رێکخراوەکە 46 هاولاتی دروز بە تەقەی ئەنقەست گولـلەباران کران کە لەم ژمارە 44 پیاو و 2 ژن بوون.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند” پێویستە حکومەتی سوریا ئەندامانی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی حکومەت و ئەندامانی بریکارەکانی لێپرسینەوە لە لەسێدارەدانی دەرەوەی دادوەری ژن و پیاوی دروز لە سوەیدا بکات.”
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
22كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









