لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی بەغدا ڕێككەوتن لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوت نەكرا

پەیامی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ وەزارەتی نەوتی عێراق
عەلی حەمە سەعید-SNN
لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی كۆمپانیاكانی نەوت و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی نەوتی عێراق نەتواندراوە بگەنە ڕێككەوتنی كۆتایی لەسەر دووبارە دەستكردنەوە بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم، ئەوەش بەهۆی ئەوەی كۆمپانیاكان لەسەرداواكارییەكانی پێشووتری خۆیان سوور بوون عێراقیش ئامادەنییە جێبەجێیان بكات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەسەرچاوەیەكی نزیك لە كۆبوونەوەی كۆمپانیا نەوتییەكان ناوسراو بە( ئەپیكۆر) لەگەڵ وەزارەتی نەوت و سامانە سروشتییەكان بەSNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ كەلە بەغدا بەڕێوەچوو، شاندی هەرێمی كوردستان پێكهاتبوون لە ( ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، كەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەكان و چەند بەڕێوەبەرێكی گشتی لە وەزارەتی سامانەسروشتییەكان) هاوكات نوێنەری هەشت كۆمپانیای نەوت و وەزیری نەوتی عێراق و نوێنەری كۆمپانیای سۆمۆ ئامادە كۆبوونەوەكە بوون.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆبوونەوەكەدا بەچڕی گفتوگۆكراوە لەسەر ئەوەی هەرچی زووە دەستبكرێتەوە بە هەناردەكردنەوەی نەوت لەڕێگەی سۆمۆوە، بەڵام كۆمپانیاكانی هەناردەكاری نەوتی هەرێم جەختیان لەسەر داواكارییەكانیان كردووە كە بریتیە لە واژۆكردنی گرێبەست و ڕێككەوتنی نوێ لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق، هەروەها داوای پێدانەوەی یەك ملیار دۆلاری قەرزەكانیان كردووە لە حكومەتی عێراق، لەبەرامبەریشدا عێراق ئامادە نەبووە هیچ كام لەو دوو دواكارییەی كۆمپانیاكان جێبەجێ بكات.
لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە كە ئەو سێ لایەنە هاوڕابوون كە گفتوگۆو و كۆبوونەوەكانیان درێژە پیبدەن بۆ ئەوەی بتوانن بگەنە ڕێككەوتن، بەڵام هیچ وادەیەكیش دیاری نەكراوە بۆ كۆبوونەوەی داهاتوویان.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








