دەستەی سەربەخۆى مافی مرۆڤ: نیگەرانین لە تەقەکردن لە هێمن مامەند

هێمن-مامەند
SNN
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، لەبارەی بریندارکردنی رۆژنامەوان و چالاکوان هێمن مامەند دەڵێت؛ نیگەرانن لە تەقەکردن لەو رۆژنامەوانە و وەک هەوڵێک بۆ سنووردارکردنی دەنگی ئازاد و کاری رۆژنامەوانی لەشاری سلێمانی دەیبینن.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، پاش رووداوەکە، تیمێکیان سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە و چاویان بە هێمن مامەند کەوتووە لەهەواڵیان پرسیوە، کە ئێستا لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.
هەر لە پەیامەکەیاندا، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەڵێت؛ پێویستە دەزگا ئەمنییەکان و ئیدارەی پارێزگای سلێمانی هەرچی زووە بکەرانی ئەو کارە بدۆزنەوە و دەستگیریان بکەن و رادەستی یاسا بکرێن.
دەستەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەنزیکەوە چاودێریی ئەو دۆسییەیە دەکەن و چاوەڕوانی لێکۆڵینەوەکان دەبن.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









