دوای ڕێكەنەكەوتن لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوت، ئەمڕۆ شاندێكی هەرێم دەڕۆنەوە بەغدا

شاندی هەرێم لە بەغدا
عەلی حەمە سەعید-SNN
وابڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی تەكنیكی وەزارەتی دارایی هەرێم سەردانی بەغدا بكەن و لەگەڵ هاوتاكانیان لە وەزارەتی دارایی عێراق دەستبكەن بە كۆبوونەوەكانیان، ئەوەش بەمەبەستی ڕێككەوتن لەسەر بابەتی داهاتی نانەوتی، هاوكات تا ئێستاش ڕێككەوتن لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوت نەكراوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسانی كورد لە بەغدا بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، وابڕیارە ئەمڕۆ لەدوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم شاندێكی تەكنیكی وەزارەتی دارایی هەرێم سەردانی بەغدا بكەن بۆ دەستكردنەوە بە گفتوگۆكانیان لەبارەی داهاتی نانەوتی ئامادەكردنی ڕەشنوسێكی هاوبەش بۆ شاندی باڵای هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێم و عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو شاندە تەكنیكیە كاریان ئەوە دەبێت كە لەگەڵ هاوتاكانیان لە وەزارەتی دارایی عێراق جۆری داهاتی فیدراڵی و نافیدراڵی دیاری دەكەن، هەروەها جۆری ئەو باجانەی كە لە عێراق و هەرێمی كوردستان هاوبەشن و كاریان پێدەكرێت لەگەڵ ئەو باجانەی كە تەنها لە هەرێم كاریان پێدەكرێت.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە، دوای ئامادەكردنی ڕەشنوسێك لەسەر كۆی ئەو بابەتانە دواتر بە ڕاپۆرتێك دەدرێتە هەردوو شاندی باڵای دانوستانكاری هەرێم و بەغدا بۆ ئەوەی ڕێككەوتنی كۆتاییان لەسەر بكرێت و دواجار ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بكرێت بۆ پەسەندكردنی.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە دوێنێ شاندێكی باڵای هەرێم لە بەغدا لەگەڵ وەزارەتی نەوت و نوێنەری كۆمپانیاكان كۆبوونەوە، بەڵام بەهۆی پێداگری كۆمپانیاكان لەسەر داواكارییەكانیان نەتواندرا بگەنە ڕێككەوتن بۆ دەستكردنەوە بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
5كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









