
عەلی حەمە سەعید-SNN
تادێت زێڕ نرخی نوێ و پێوانەیی تۆماردەكات و ئەمڕۆ ئۆنسەیەك زێڕ گەیشتە سێ هەزار و 400 دۆلار هاوكات نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیارەی 21 گەیشتە زیاد لە 705 هەزار دینار، ئەونرخەش پێشینەی نەبووە لە مێژوودا، ئەوەی پرسیارە لای هاووڵاتیان ئاخۆ نرخی زێڕ زیاتر بەرز دەبێتەوە یاخود جارێكی دیكە دەگەڕێتەوە؟.
شوان محەمەد، یەكێك لە زێڕەنگەرە بە ئەزموونەكانی بازاڕی زێڕ لە سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە هەرێمی كوردستان پەیوەندی بەهاوكێشە سیاسییەكان و گرژی و ئاڵۆزییەكان هەیە لەنێوان وڵاتانی زلهێز بەتایبەت وڵاتانی ئەمەریكا چین ڕوسیا و وڵاتانی ئەوروپا، بەتایبەت ئێستا لە چین وڵاتانی دژبەری ئەمەریكا كۆبوونەتەوە و مانۆڕی سەربازی لە چین بەئامادەبوونی سەرۆكی ڕوسیا و كۆریای باكور بەڕێوە دەچێت ئەمە گڕی لەبەرزبوونەوەی نرخی زێڕ داوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكاریكی دیكەی بەرز بوونەوەی نرخی زێڕ، پەیوەندی بە بانكی ناوەندی ئەمەریكاوە هەیە كە وابڕیارە لە دوای ناوەڕاستی ئەم مانگەوە سوودی بانكی لەلایەن بانكی ناوەندی ئەمریكاوە دابەزێندرێت، ئەمەش جارێكی دیمەی وادەكات كە نرخی زێڕ بەردەوامبێت لە شكاندنی ریكۆردی نوێ لە بەرزبوونەوە.
ئەو زێڕەنگەرە ئەوەشی خستەڕوو، هەموو شیكەرە و شارەزایانی زێڕ هاوڕان كە كەمتر لە دوو مانگی دیكە نرخی ئۆنسەیەك زێڕ سێ هەزار و 600 دۆلار تێدەپەڕێنێت و تا كۆتایی ئەمساڵیش بەلایەنی كەم ئۆنسەیەك زێڕ سێ هەزار و 700 تا سێ هەزار و 800 دۆلار بەرز دەبێتەوە، ئەوەش وادەكات نرخی مسقاڵێك زێرَی عەیارە 21 بەرز ببێتەوە بۆ سەرو 750 هەزار دینار.
لەوەڵامی ئەوەی ئاخۆ ئێستا كاتی كڕینی زێڕە یان فرۆشتنی؟ ئەو زێڕەنگرە ئەوەی وت كە هەمووكات كاتی كڕینی زێڕە، بەتایبەت بۆ ئەوكەسانەی كە دەیانەوێت لەدوور مەودادا قازانجی زیاتر بكەن، بەڵام ئەوكەسانەی كە دەیانەوێت لەكورت مەودادا قازانج لەزێڕ بكەن ئەوە واباشتر زۆر بە وریایی مامەڵە بكەن چونكە ڕۆژانەنرخی زێڕ بەرز وو نرم دەكات، هاوكات ئەو كەسانەشی كە پێشتر زێڕیان بەهەرزانتر كڕیوە ئەگەر پێویستیان بە پارەكەی نییە چاوەڕێ بكەن لەدوو مانگی داهاتوودا زیاتر قازانج دەكەن لە فرۆشتنەوەی.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








