
دراوى 25 ههزار دینارى عێراق
SNN – ههولێر
تاوەكو ئێستا وەزارەتی دارایی هەرێم بەرچاوی روون نیە كەی دەستدەكات بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات و بەرپرسێكیش دەڵێت: “ترسمان هەیە بەو پارەیەی لەبەر دەستمانە مووچە دابەشبكەین و دواتر رووبەڕووی كێشە ببینەوە”.
بەرپرسانی حكومەتی هەرێم نكۆڵی لەوە ناكەن بەغدا بڕی 388 ملیار دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ناردووە و نزیكەی 100 ملیار دیناریش داهاتی وهزارهتى سامانە سروشتییەكان و ناوخۆیان لەبەردەستە كە كۆی گشتی پارەكە دەكاتە نزیكەی 500 ملیار دینار، جگە لەم پارەیەش حكومەت بڕە پارەیەكی تری لە سەرمایەدار و هەندێك بانكی ئەهلی قەرز كردووە بۆ ئەوەی بتوانێت دەستبكات بە دابەشكردنی مووچە.
پێش چەند رۆژێكیش مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی نوێى عێراق رایگەیاند: “تا رێككەوتنێكی نوێ لەگەڵ هەرێم واژوونەكەین هیچ پارەیەكی تر بۆ هیچ مەبهستێك رەوانەی هەرێم ناكەین”.
بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم كە نەیویست ناوەكەی بڵاوبكرێتەوە بە (SNN)ی راگەیاند: “چارەنووسی مووچەی مانگی شوباتی 2020 لەسەر ئەوە ماوەتهوه كە حكومەت سەرقاڵی قەرزكردنی پارەیە لە سەرمایەداران و بانكە ئەهلییەكان، لە ئێستاشدا نزیكەی 200 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی شوبات قەرز كراوە و لەگەڵ داهاتی ناوخۆ و سامانە سروشتییەكان و پارەكەی بەغدا نزیكەی 700 ملیارێك لەبەر دەستە، بەڵام ئەو پارەیە كەمە بۆ مووچەی مانگێك و ترس هەیە نەتوانین هەموو مووچەكە دابەشبكەن”.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی وتیشی: “جگە لەو پارانەی كە باسم كرد حكومەت هیچ پارەیەكی تری لەبەر دەستدا نییە و هەوڵەكانیش بەردەوامن بۆ دابینكردنی پارەی زیاتر، تاوەكو بتواندرێت مووچەی پێ دابەشبكەن، بەڵام ئەو هەوڵانە تا ئێستا ئەنجامی نەبووە و پێدەچێت مووچەی مانگی شوبات زیاتر دوا بكەوێت، چونكە ناكرێت مووچەی چەند شوێن و وەزارەتێك دابەشبكرێت و مووچەی وەزارەتەكانی تر بووەستێت و زۆر دوا بكەوێت، ئەو كات فەرمانبەرانی تریش لە حكومەت قبوڵ ناكەن مووچەكانیان دوابكەوێت، بۆیە حكومەت لەوانەیە بیر لەوە بكاتەوە بە چەند رۆژێك مووچەی وەزارەتێك دابەش بكات، دواتر لەو داهاتانەی دێتە بەر دەستی مووچەی تریش دابەش بكات”.
لای خۆشییەوە ئەبوبەكر هەڵەدنی، ئەندامی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “وەك چۆن حكومەت پڕۆژە خزمەتگوازرییەكان پێ پلان بووە ئاواش بۆ چارەسەری كێشەی مووچەی فەرمانبەران بێ پلانەو ناتوانێت مووچە لەكاتی خۆی بدات، چونكە گەر بگەڕێینەوە بەر لە دابەزینی نەوت و هاتنی كۆڕۆنا ئەوكاتیش مووچە چەند رۆژێك دوا دەكەوت”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “حكومەت گەر بیەوێت دڵسۆزبێت بۆ مووچە خۆران دەبێت ئەو پارانەی باس دەكرێن كە براوەتە دەرەوە دەبێت فەرمان دەربكات سەرجەم ئەو پارانە بهێندرێنەوە كوردستان و تایبەت بكرێن بە مووچە تا دۆخەكە چارەسەر دەبێت”.
زیاتر لە سێ مانگە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا جیهان رووبەڕووی قەیرانێكی قوڵی دارایی بۆتەوە و هەرێمی كوردستانیش بەدەرنییە لەو قەیرانە، بەڵام ماوەی چەند رۆژێكە نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە كردووە و ئەمڕۆ هەینی 5ی حوزەیران، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت گەیشته 42 دۆلار و 9 سەنت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









