خۆپیشاندهرانى كفرى داوادهكهن 5٪ داهاتى نهوتى ناوچهكهیان تهرخانبكرێت بۆ شارهكه

دوو وێنهى خۆپیشاندانهكهى كفرى له شهواى رابردوودا
SNN – سیروان حەسەن
لە قەزای کفری لە سنووری گەرمیان دوای ئەوەی بەشێک لە هاووڵاتییان و گەنجانی شارەکە سێ شەو لەسەریەک خۆپیشاندانیان ئەنجامدا ئێوارەی ئەمڕۆ ههینى بەفەرمی داواکارییەکانییان خستەڕوو و كه گرنگترینیان بریتین: پێدانی 5٪ داهاتى نەوتی سنوورەکە و مووچە، هەلی کار و باشتر کردنی خزمەتگوزارییەکان.
بەپێی راگەیهنراوێک كه لهلایهن نوێنهرایهتى خۆپیشاندهرانهوه بڵاوكراوهتهوه داواكارییهكان بریتین له:
1. پێدانی مووچەی خەڵک
2. هەلی کار بۆ گەنجانی کفری.
3. گرنگیدان بە نەخۆشخانەی کفری.
4. دروستکردنی کارگە لە کفری نمونەی کارگەی ئاسن و زەیتون و هتد.
5. هێنانی چەن بەشێکی زانکۆی گەرمیان بۆ قەزاکە.
6. هێنانی فەرمانگەیەکی ئیدارەی گەرمیان بۆ کفری.
7. دابەشکردنی زەوی شمولی خەڵکی هەژار بکات.
8. پشکی کفری هەبێت لە نەوتی حەسیرە کە سەر بە کفرییە لە سەدا پێنج.
9. نۆژەنکردنەوەی شوێنەوارەکانی کفری بەبێ گەندەڵی.
10. دروست کردنی جێگای گەشتیاری لەسەر بەنداوی باوەشاسوار.
11. نەبوونی پارک بۆ یاریکردنی منداڵان.
12. برەودان بە کەرتی کشتوکاڵ و بەکارهێنانی ئاوی بەنداوەکە.
13. بردنی ناوچەی پیشەسازی بۆ شوێنێکی دەرەوەی کفری بۆ ئەوەی هەلی کاری زیاتر بڕەخسێت.
سێ شەوی رابردوو خۆپیشاندەرانی کفری شەقامی سەرەکی ناو بازاڕی شارەکەیان داخست و ناڕهزایهتییان دهربڕى بههۆى خراپى بار و گوزهرانییانهوه.
جهلال نوورى، قایمقامی كفرى پێشتر لهبارهى ئهو داواكارییانهوه به (SNN)ى راگەیاندبوو: “داواکارییەکانیان لەم کاتەدا کە قەیرانی داراییە جێبەجێکردنیان قورسە و پێشتریش بۆ جێبەجێکردنی چەندین پرۆژە کە بەشێکی بریتین لەو داواکارییانەى كه خۆپیشاندهران داواى دهكهن نووسراومان ئاراستەی سەروی خۆمان لە حکومەت کردووە”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









