زلینیسکی وەڵامی پوتین دەداتەوە و پێی دەڵێت تۆ وەرە بۆ ئۆکراینا

لێدوانی زیلینسکی
SNN
سەرۆکی ئۆکراینا لە وەڵامی پوتیندا کە رایگەیاندبوو، زیلینیسکی دەتوانێت بێت بۆ وڵاتەکەم تاگفتوگۆ لەبارەی راگرتنی جەنگەوە بکەین، دەڵێت “ناتوانم بچمە پایتەختی ئەو تیرۆرستە با ئەو بێت بۆ ئۆکراینا”.
رۆژی هەینی، ڤلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا پێشنیازەکەی ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی روسیای بۆ سەردانیکردنی مۆسکۆ بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چارەسەرێکی دیپلۆماسی رەتکردەوە.
زیلێنسکی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ مارسا راداتز، پەیامنێری تۆڕی “ئەی بی سی نیوز”ی ئەمریکی، لەبارەی پێشنیازەکەی پوتنەوە رایگەیاند، “پوتن دەتوانێت بێت بۆ کیێڤ، من ناتوانم سەردانی مۆسکۆ بکەم لە کاتێکدا وڵاتەکەم رۆژانە رووبەڕووی بۆردومانی مووشەکی دەبێتەوە، ناتوانم بچمە پایتەختی ئەو تیرۆریستە، پوتنیش خۆی باش لەمە تێدەگات”.
سەرۆکی ئۆکراین جەختی لەوە کردەوە، پوتن بە راستی بەدوای کۆبوونەوەدا ناگەڕێت لە کاتێکدا بەردەوامە لە شەڕەکەی لە ئۆکراین.
لە درێژەی قسەکانیدا زیلینسکی وتوویەتی، پوتن “یاری لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان دەکات و ئەگەر کەسێک نەیەوێت لە کاتی شەڕدا کۆببێتەوە، بێگومان دەتوانێت شتێک پێشنیار بکات کە نە لەلایەن من و نە لەلایەن کەسانی ترەوە قبوڵکراو نییە”.
قسەکانی زلینیسکی دوای ئەوەهات، پوتن لە میانی کۆڕبەندی ئابووریی رۆژهەڵات لە ڕۆژی هەینیدا، ئامادەیی خۆی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ زیلێنسکی دەربڕی و وتبووی: “ئەگەر سەرکردایەتیی ئۆکراین جددییە لە خواستی بۆ دانوستان، با بێن بۆ مۆسکۆ، ئێمەش %100 گەرەنتیی ئاسایشیان بۆ دابین دەکەین”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









