
SNN-
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران رۆژی یەکشەمە 7-9-2025 بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ کاروباری پرۆژە گەشتیارییەکانی سەرچنار و بەنداوەکانی چەقچەق و سەرچنار، سەردانی پڕۆژەکانی کرد و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و وەبەرهێنەران و کۆمپانیا جێبەجێکارەکان کۆبووەوە.
جێگری سەرۆکوەزیران دوای بەسەرکردنەوەی پڕۆژەی بەنداوی چەقچەق، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکان و کۆمپانیای جێبەجێکار کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی کێشەکانی بەردەم جێبەجێکردنی بەنداوەکانی چەقچەق و سەرچنار.
سەبارەت بە بەنداوی چەقچەق کە ماوەیەکە دەست بە جێبەجێکردنی کراوە، قوباد تاڵەبانی داوای لە کۆمپانیای جێبەجێکار کرد خێراتر کاروبارەکان راپەڕێنت بۆ ئەوەی لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا تەواوبکرێت. لایەنە پەیوەندیدارەکانیشی راسپارد پەلە بکەن لە تەواوکردنی کاروبارەکانی بەنداوی سەرچناریش کە ئێستا لە قۆناغی دیزاینکردندایە بۆ ئەوەی دەست بە جێبەجێکردنی بکرێت.
بەنداوی چەقچەق توانای گلدانەوەی نۆ ملیۆن مەتر سێجا و بەنداوی سەرچناریش توانای گلدانەوەی دوو ملیۆن متر سێجا ئاویان هەیە و لە چوارچێوە پڕۆژە گەشتیارییەکانی سەرچناردا جێبەجێ دەکرێن. بە تەواوبوونیان جگە لەوەی سیمایەکی گەشتیاری جوان بە دەڤەرەکە دەدەن، کاریگەری گەورەشیان لەسەر ژینگەی سنوورەکە و ئاوی ژێر زەوی دەبێت.
قوباد تاڵەبانی دواتر لە کۆبوونەوەیەکی دیکە لەگەڵ وەبەرهێنەران و بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکانی سلێمانی بەدواداچوونی کرد بۆ کاروباری هەر پێنج زۆنە گەشتیارییەکەی سەرچنار. دوای لێکۆڵینەوە لە گرفت و کێشەکانی بەردەم وەبەرهێنەرەکان، رایگەیاند جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژە گەشتیارییانە لە ئەولەوییەتی کارەکانی حکومەت و شەخسی خۆیدایە، چونکە کاریگەری بەرچاوی دەبێت لەسەر گەشەپێدانی ئابوری و بەهێزکردنی ژێرخانی گەشتیاری کوردستان و سلێمانی و ژمارەیەکی بەرچاو هەلی کار بۆ دانیشتوانی سلێمانی دەڕەخسێنێت.
قوباد تاڵەبانی بەڕێوەبەرایتییە پەیوەندیدارەکانی راسپارد هەرچی زووتر کاروباری ئیداری و یاسایی پڕۆژەکان تەواو بکرێن و هاوکات تیمێکی تایبەتی لە نووسینگەی جێگری سەرۆکوەزیران پێکهێنا بۆ هەماهەنگی و بەدواداچوونی بەردەوام بۆ کاروباری پڕۆژەکان تا هەرچی زووتر بکەونە قۆناغی جێبەجێکردنەوە و لە وادەی دیاریکراوی خۆشیاندا تەواو بکرێن
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









