
دارا سێکانیانی
SNN-
دارا سێكانیانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: ئەسڵ ئەوەیە مووچەی فەرمانبەران نەفەوتێت و لەكاتی خۆیاندا مووچەكانیان پێبدرێت، ئەمە مافێكی ئاسایی و یاسایی هەموو مووچەخۆرێكە لە هەر وڵاتێكدا، بەڵام بەداخەوە لەنێوانی دوو حكومەتدا مووچەخۆر و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان ساڵانێكە ستەمیان لێدەكرێت، مافیان دەخورێت و دەست بۆ شایستە داراییەكانیان دەبردرێت، كە هاوشێوەی ئەمە بوونی نییە لە دنیادا.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەداخەوە ئیرادەیەك شك نابەین یان هەستی پێناكەین بۆئەوەی ئەم كێشەیە لە بنەڕەتەوە چارەسەربكرێت، لەكاتێكدا بەپێی یاسای بودجە چارەسەركراوە، بڕیاری دادگای فیدراڵیمان هەیە، رێككەوتن كراوە بەڵام بەحوكمی ئەو بێ متمانەییەی لەنێوان هەردولادا هەیە و كێشەیەكی زۆری ساڵانی رابردوو، خاڵێكی تریش پابەند نەبوونیان بە رێككەوتنەكان ئەم گرفتانەی قورستركردووە، لەبەرئەوە ناتوانین بڵێین گرەنتی هەیە بۆئەوەی هەموو مووچەكان لەكاتی خۆیدا بێت، هەموومان دەزانین ئەگەر پابەندبن ئەوە مافێكی یاساییە بەڵام بەداخەوە هەستدەكەین ئەو ئیرادەیە نییە.
دارا سێکانیانی دەشڵێت، مووچەخۆر و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان ئێستاش مووچەی شەش مانگیان لای هەردوو حكومەت ماوە، بەڵام چوارمانگ لە ئەمساڵ ماوە، مانگەكانی (9، 10، 11 و 12) لەبەرئەوە بەداخەوە لە ساڵانی رابردووشدا مووچەی فەرمانبەران فەوتاوە و لەكاتی خۆیدا نەدراوە، ساڵی 2023 سێ مووچە و 2024 مووچەیەك نەدراوە، لەبەرئەوە ناتوانین بڵێین لە 100% گرەنتی هەیە بۆئەوەی كە ئەمساڵیش مووچە دواناكەوێت بەداخەوە هەست بەو نیەتە ناكەین ئەم كێشەیە لە ریشەوە چارەسەربكرێت
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









