بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ، پێکهێنانی پرۆسەی هاوسەرگیری سست کردووە

عەلی حەمە سەعید-SNN
بەوتەی زێڕەنگەران و بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ وایكردووە كە لەلایەك پرۆسەی هاوسەرگیری سست بكات و لەیەكی دیكەشەوە ڕێژەی كڕینی زێڕ بۆ هاوسەرەكان كەمبكاتەوە، زێڕەنگەرێك دەڵێت هاوسەر هاتووەتە لامان تەنها بە كڕینی دوو مساڵ زێڕ پرۆسەكەیان بە ئەنجام گەیاندووە، لەماوەی یەك مانگی ڕابردووش 10 مسقاڵ زێڕ زۆرترین بڕبووە كە بۆ هاوسەر كڕدراوە.
ئاسۆ كەریم، خاوەنەدووكانی زێڕەنگەری لەهەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی زێڕ كاریگەری كردووەتە سەر سست بوونی پرۆسەی هاوسەر گیری، چونكە لە ئێستا و ڕابردووشدا لەناو كۆمەڵگای كوردەواریدا زێڕ وەك مارەیی بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری دەكرێت، لەماوەكانی ڕابردوودا نرخی زێڕ تا ڕادەیەك جێگیر بوو، بەڵام ئەمساڵ بەگشتی و دوو مانگی ڕابردوو بە تایبەت نرخی زێڕ زۆر بەربووەتەوە، ساڵی ڕابردوولەمكاتەدا مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 بە نزیكی 500 هەزار دینار بوو، ئەمڕۆ بە 615 هەزار دینارە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەو پێیەی كە ئێمە لە بازارەكەداین و ڕۆژانە هاووڵاتیان سەردانمان دەكەن بۆ كڕین و فرۆشتنی زێڕ چ بەمەبەستی قازانج كردن بێت یاخود بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری، بەڕوونی هەستمان بەوەكردووە كە ئەوەی پەیوەندی بە پرۆسەی هاوسەرگیرییەوە هەیە زۆر كەمیكردووە، ئەگەر پێشتر لەمانگێكدا 15 هاوسەر هاتبێتنە لامان ئەوا ماوەی دوو مانگە ژمارەكە ناگاتە پێنج تا حەوت هاوسەر.
ئەو زێڕەنگەرە ئەوەشی خستەڕوو، پێشتر بڕی مارەیی زێڕ بۆ هاوسەر تاڕادەیەكی زۆر جێگیر بوو بە زۆری لە 20 تا 25 مساڵ زێڕ دەكڕدرا بۆ هاوسەر، بەڵام ئەمساڵ ڕێژەكە كەمیكردووە، بەتایبەت دوو مانگی ڕابردوو، بەجۆرێك هەفتەی پێشوو دوو هاوسەر هاتنە لامان تەنها دوو مسقاڵ زێڕیان كڕی، زۆرترین زێڕیش كە لەم مانگەدا بەهاوسەرانمان فرۆشتبێت 10 مسقاڵ زێڕ بووە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








