“بەهۆی ئەنجامدانی تاوان و گەندەڵی، نزیكەی 800 كاندید لەهەڵبژاردن دوور خراونەتەوە”

عەلی حەمە سەعید-SNN
وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات لە ئەنجامی وردبینیكردنی ناوی كاندیدەكان كە لەلایەن حزب و هاوپەیمانییەكانەوە بەربژێركراون بۆ بوون بە پەرلەمانتار، تا ئێستا 786كاندید دوورخراونەتەوە، ئەوەش بەهۆی گەندەڵی و ئەنجامدانی تاوان.
جمانەغەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێرا قبە SNNی راگەیاند: تائێستا 786 كاندید بە هۆكاری جیاجیا لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران دورخراونەتەوە، بەڵام زۆرینەیان بەهۆكاری ئەنجامدانی تاوان و هەروەها تێوگلان بووە لە گەندەڵی و هاوكات جیًبەجێكردنی یاسای لێپرسینەوەی دادپەروەری یەكێكی دیكە بووە لە هۆكارەكانی دوورخستنەوەی ئەو كاندیدانە.
ئاماژەی بەوەشكرد، وردبینیكردن لە ناوی كاندیدەكان بەردەوامی هەیە، هاوكات هێشتا نزیكەی 500 دۆسیەی دیكەی بەربژێرەكان لەبەردەم ئەنجومەنی كۆمیسیاراندایە بۆ ئەوەی بڕیاری لەبارەوە بدرێت، هەروەها لەئێستادا حەوت هەزار و 709 كاندید ماونەتەوە ئەوانیش وردبینی لە دۆسیەكانیان دەكرێت و بە گوێرەی یاساش دەبێت 30 ڕۆژ پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردن دۆسیەی ئەو كاندیدانە یەكلایی كرابێتەوە.
وتەبێژەكەی كۆمسیۆن ئەوەشی خستەڕوو، قۆناغ بەقۆناغ كارەكانمان درێژە پێدەدەن بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن لە 11-11-2025 بۆ ئەومەبەستەش تا ئیستاش هیچ گرفتێكی مادیی یان تەكنیكیمان بۆ نەهاتووتە پێش و هەموو كارەكان بە باشی بەڕێوەدەچن.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









